وێنە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاوکرایەوە

ڕێبەر ئاپۆ و هەریەک لە زیندانیکراوان عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش لەگەڵ ئەندامانی شاندی ئیمراڵی لەکاتی ڕاگەیاندراوەکەدا وێنەیان گرتووە.

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) ئەمڕۆ لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە دوورگەی ئیمراڵی دیداری سێیەمیان ئەنجامدا. لە دیدارەکەدا ئەحمەد تورک و پەروین بوڵدان و سری سورەیا ئۆندەر و تولای حاتەم ئۆغۆللاری و تونجەر باقرخان و جەنگیز چیچەک و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ ئامادەبوون.

زیندانیکراوان عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەشداری دیدارەکە بوون.

ڕێبەر ئاپۆ و شاندی ئیمراڵی و ٣ زیندانییەکانی تری ئیمراڵی ڕاگەیاندراوی هاوبەشیان دا. دیمەنی ڕاگەیاندراوەکە تۆمارکراوە، بەڵام نەدراوە بە شاندەکە. تەنها وێنەیەکی ڕاگەیاندراوەکە دراوە بە شاندەکە.

وێنەی ڕێبەر ئاپۆ و شاندی ئیمراڵی و ٣ زیندانیکراوەکەی ئیمراڵی بڵاوکرایەوە.