بزووتنەوەی گۆڕان: بانگەوازییەکەی بەڕێز ئۆجالان زەمینەسازیی دیالۆگ و چارەسەرییە
بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەربری و ئاماژەی بەوەدا پەیامەکە زەمینەسازییە بۆ دیالۆگ و چارەسەریی.
بزووتنەوەی گۆڕان پشتیوانی خۆی بۆ پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ دەربری و ئاماژەی بەوەدا پەیامەکە زەمینەسازییە بۆ دیالۆگ و چارەسەریی.
دوای ڕاگەیاندی پەیامە میژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نێونەتەوەی کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێنا و بە بەرفراوانی پێشوازی لە پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرا.
بزوتنەوەی گۆڕان لەبارەی پەیامە میژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە: "پێشوازی لە پەیامی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان دەکەین و پەیامەكە زەمینەسازی دەکات بۆ دایالۆگی سیاسیی و چارەسەرکردنی کێشەکان دوو لە شەڕ و بەکارهێنانی چەک و خوێنڕشتنی زیاتر.
هیوادارین هەمو لایەک بە گیانی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پەیامەكە بکەن و ئەم هەنگاوەش ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی سیاسیی و بەدەستهێنانی مافە نەتەوەییەکانی کورد. هیوادارین ئەم هەنگاوەش ببێتە سەرەتای چارەسەرکردنی کێشەکان بە ڕێگەی سیاسیی."