بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ لەسەر شاشەی گەورە پەخش دەکرێت

شاندی دەم پارتی ئیمراڵیی سبەی لە ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراوی دەبێت و بانگەوازە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆ بڵاودەکاتەوە. ڕاگەیاندراوەکە لە ئامەد و وان لەسەر شاشەی گەورە پەخش دەکرێت.

شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) سبەی لە زیندانی ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دیداری سێیەم ئەنجام دەدەن. شاندەکە لە کاتژمێر ١٧:٠٠ لە ئیستەنبوڵ ڕاگەیاندراویان دەبێت.

شاندەکە لە ڕاگەیاندراوەکەدا بانگەوازەکەی ڕێبەر ئاپۆ ئاشکرا دەکات.

ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ و لەسەر شاشەی گەورە پەخش دەکرێت

بۆ ڕاگەیاندراوە مێژووییەکە، لە ئامەد و وان شاشەی گەورە دادەنرێت و ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت.

لە ئامەد لە گۆڕەپانی شێخ سەعید لە شاشەیەکی گەورەدا ڕاگەیاندراوەکە بەشێوەی ڕاستەوخۆ پەخش دەکرێت. چاوەڕێ دەکرێت، لە شارەکانی دەوروبەرەوە خەڵک ڕووبکەنە ئامەد.

لە وانیش شاشەیەکی گەورە لە گۆڕەپانی شارەکە دادەنرێت، چاوەڕێ دەکرێت هەزاران کەس لە شارەکانی سەرحەدەوە، بێنە وان.

دەم پارتی، پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) بانگەوازیان لە هەمووان کرد، سبەی کاتژمێر ١٦:٠٠ لە گۆڕەپانەکانی ئامەد و وان بن.