جەعفەر شێخ مستەفا: پەیامەكەی بەڕێز ئۆجالان جێگای دڵخۆشییە بۆ گەلی كورد

جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی فیدراڵ پێشوازی لە پەیامە مێژوویەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و پەیامەکەی بە وەرچەخانێکی گەورە و مێژووییە بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد هەڵسەنگاند

جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستانی فیدراڵ لەبارەی پەیامە مێژووویەکەی ڕێبەر ئاپۆوە پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت: "پەیامەكەی بەڕێز ئۆجالان جێگای دڵخۆشیە بۆ کوردانی هەر چوار پارچەی کوردستان و بە گەرمی پێشوازی لێدەکەین.

پەیامەکە وەرچەخانێکی گەورە و مێژووییە بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرەرکردنی کێشەکانی گەلی کورد. پەیامەكە زەمینەسازیی و نەخشە ڕێگایەکی گرنگیشە بۆ بە دەستهێنان و گەیشتن بە ئامانجەکان لە چوارچێوەی پڕۆسیەکی دیموکراسیی و ئاشتییانە.

هیوادارم تورکیا وەڵامی ئەرێنیی هەبێت لە بەرامبەر ئەو پەیامی ئاشتییەی کە لە ئیمرالییەوە ڕاگەێندراوە و هیچ بەربەستێک بۆ پڕۆسەکە دروست نەکرێت."