لە ئێران، خۆپیشاندان بە پێشەنگایەتی ژنان بەردەوامە کە لەدوای کوشتنی ژینا ئەمینا دەستپێکرد. لە ئەستەنبوڵ لەبەردەم کۆمەڵەی پلاتفۆرمی 'کۆتایی بە کوشتنی ژنان دەهێنین' کەجەدەپەدە بۆ پشتگیری لە ژنانی ئێران خۆپیشانێکی سازکرد.
کەجەدەپەدە ئامانجی سیاسەتی دوژمنکارانەی سەر ژناندایە و هەڕەشەی داخستنی لەسەرە. فیدان ئاتاسەلیم سکرتێری گشتی کەجەدەپەدە بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد و رایگەیاند کە فشاری ئێران و تورکیا دوور نین لە یەکدی.
"هەندێک کەس ئێران وەک نموونە دەهێننەوە"
ئاتاسەلیم ڕایگەیاند کە هەندێک کەس لە تورکیا هەن کە ئێران وەک نموونە دەهێننەوە و ئاماژەی بەوەدا کە نموونەیەکی ڕوونی ئەمە سیاسەتەکانی دوژمنایەتی بەرامبەر بە ژنانە. روونیكردەوە، ئەو پرۆسەیە مەترسیدارەی كە بە هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتننامەی ئەستەنبوڵ دەستی پێكرد تا قەدەغەكردنی كۆنسێرتەكان بەردەوام بووە و وتی "هەروەها هونەرمەندێكی ژن دەستگیركراوە، بەهۆی قسەکانیەوە نەبوو، بەهۆی جل و بەرگیەوە بوو، بەرزکردنەوە ئاڵای سەوز و سوری زەرد بوو. هەوڵیان دا بیەستێنن، هەوڵیاندا بە توندترین شێوە سزای بدەن، لە کەسایەتی گوڵشەن، ویستیان هەموو هونەرمەندەکان بترسێنن، بەشێک لە کۆمەڵگا هەیە دوژمنایەتی ژنان دەکات، بە وتەی ئەوان , ژنان کاتێک دەتوانن بژین ئەگەر کۆیلەی پیاوان بن. هەوڵدان بۆ داخستنی کۆمەڵەکەمان هەروەها بەشێکە لەم سیاسەتە. ئەمە دۆخێکی زۆر مەترسیدارە."
دەسەڵات پیاوان هان دەدات
ئاتاسەلیم وەبیری هێنایەوە کە بە واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئەستەنبوڵ کوشتنی ژنان کەمی کرد، بەڵام لەگەڵ سیاسەتی دوژمنکارانە بەرامبەر بە ژنان، دەسەڵات جارێکی دیکە توندوتیژی زیاد کرد. فیدان ئاتاسەلیم ئاماژەی بەوەشدا، بە تایبەتی لە سەردەمی باری نائاسایی و قەیرانی ئابووریدا، کوشتنی ژنان زیادی کردووە و وتی، "چونکە لەم کاتە سەختەدا هەنگاوەکانی حکومەت دیارکەر دەبن، هێز دەبەخشێت بە پیاوان و هانیان دەدات.هەروەها هەوڵدەدەن ژنان بێهێز بکەن”.
فیدان ئاتاسەلیم ئاماژەی بەوەدا کە یاساکان پێشێل دەکرێن، جیاکاری بە پێشێلکردنی دەستوور دەکرێت و وتی، لە لایەک هێرش دەکرێتە سەر دەستکەوتەکانی ژنان، لە لایەکی دیکەشەوە ئەوانەی دەنگیان بەرز دەکەنەوە دەیانەوێت بە یاسای نادروست بێدەنگ بکرێن.
ئاتاسەلیم ئاماژەی بەوەدا کە سەرەڕای هەموو شتێک، کۆمەڵگا بەرەنگاری ئەم فشارانە دەبێتەوە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانیدا: "دوای ئەوەی ئەم حکومەتە تێکشکا، ئایا هەموو شتێک چاک دەبێتەوە؟ نەخێر. بەڵام باشتر دەبێت. ژنان ئێستا بە ئازادی بە شۆرتەوە، یان بە سەرپۆشەوە بە شێوەیەکی ئازاد دەژین و کەس ناتوانێت رێگریان لێبکات. رێگە نادەین کەس دەستوەردان لە چۆنیەتی لەبەرکردنی جلەکانماندا بکات."
ف.ق