ئایدەنیز: پێویستە تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری تێکۆشان بکەین

هاوسەرۆکی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز، گوتی: "تا کۆتایی هاتنی گۆشەگیری پێویستە تێبکۆشین"، تیشکی خستە سەر هێرشە داگیرکارییەکان و گوتی، دەوڵەتی تورک تاوانی شەڕ دەکات.

لقی ئامەدی سەندیکای کارمەندانی خزمەتی جڤاکی و تەندروستی (SES) یانزەهەمین کۆنگرەی ئاسایی خۆی لە ناوچەی سوری ئامەد بەست. هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)، ساڵیحە ئایدەنیز، لەگەڵ نوێنەری چەندین ڕێکخراوی جڤاکی و پارتی سیاسی بەشداربوون.

هاوسەرۆکی (SES) شیار گوڵدیکەن، ئاماژەی بەوە کرد، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە، مافی ژیان ناداتە کوردان، گوتی: "بێگومان ئێمە سەردەکەوین".

هاوسەرۆکی دەبەپە، ساڵیحە ئایدەنیز گوتی، "ئەمڕۆ جەنگی جیهانی سێیەم دەقەومێت، ئەم شەڕە بە شەڕی ئۆکرانیا و ڕووسیا دەستی پێنەکردووە، لە شەڕی فەلەستین و ئیسرائیل لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دەستی پێنەکردووە، جەنگی جیهانی سێیەم لە ڕۆژهەڵاتی ناوین و لە دڵی کوردستاندا بەردەوامە. هۆکاری ئەم شەڕە سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە، پێویستە شەڕی نێوان ئۆکرانیا-ڕووسیا و ئیسرائیل-فەلەستین بەم شێوەیە هەڵسەنگێندرێت".

گۆشەگیری ئیمراڵی و هێرشەکانی داگیرکاری

ئایدنیز ئاماژەی کرد بە گۆشەگیریی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ڕایگەیاند، گۆشەگیرییەکە لە هەموو گۆڕەپانەکانی جڤاکدا تەشەنەی کردووە. هەروەها گوتی "گۆشەگیری هاوکات کێشەی تەندروستییە، پێویستە بەم شێوەیە نرخاندنی بۆ بکرێت و لە هەموو گۆڕەپانێکدا دژی گۆشەگیری تێکۆشان ئەنجام بدرێت".

ئایدەنیز ڕایگەیاند، هۆکاری قەیرانی ئابووری، جڤاکی و سیاسی لە تورکیا 'دوژمنایەتیی کوردانە" و گوتی " دەسکەوتی کورد لە هەر شوێنێک هەبێت هێرش دەکات، دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە هێرش دەکاتە سەر زمان و چاند و ستاتۆی کورد. ئەمڕۆ لە ڕۆژئاوا هێرش دەکەنە سەر وێستگەکانی کارەبا و وێستگەکانی نەوت و کۆگاکانی گەنم و ئاو و نەخۆشخانەکان، ئەمانە هەمووی تاوانی دژ بە مرۆڤایەتین، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەم شەڕە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتییە. بەهۆی دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بەرامبەر کورد لە باشوور و لە ڕۆژئاوا تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی ئەنجام دەدرێت، بۆیە شەڕ کێشەیەکی تەندروستییە".

لە کۆنگرەدا، پەیامی هاوسەرۆکی زیندایکراوی شارەوانی شاری مەزنی ئامەد، هولیا ئەلۆکمەن، خوێنرایەوە.