'ئازادی عەبدوڵا ئۆجالان کاریگەرییەکی ژیانی لەسەر ئاشتی هەیە'

هاوسەرۆکی گشتی دەبەپە چیدەم کلیچگون ئۆچار ئاماژەی بەوەدا کە بۆ چارەسەری کێشەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین و ئاشتییەکی هەمیشەیی ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ گرنگی و کاریگەری هەیە و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ هاوکارییەکی گرنگی پرۆسەکەدا دەکات.

هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلیچگون ئۆچار دەربارەی یاسا و دیموکراسی لە تورکیا، فشارەکان لەسەر ڕاگەیاندنی ئازاد، پڕۆسەی ئاوەدانکردنەوە لە ڕۆژهەڵاتی ناوین، مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا و ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆ لە چارەسەری کوردا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) قسەی کرد.

'نزیکایەتی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە لە کێشەکان ڕوون نییە'

چیدەم کلیچگون ئۆچار ئاماژەی بەوەکرد کە لە تورکیا کێشەی جدی یاسا و دادپەوەری هەیە و ئۆپراسیۆنی دەسەڵاتی لە دژی خەباتکاران ڕاگەیاندنی ئازاد، ئەسەپە و ئەو پێکهاتانەی کە تێکۆشانی دیموکراتیک بەڕێوەدەبن نیشانی دەدات کە نزیکایەتی دەسەڵات لە بەرانبەر کێشەکان ڕوون نییە.

'ڕێبازی چارەسەری کێشەکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین مۆدێلی ڕۆژئاوایە'

چیدەم کلیچگون ئۆچار باسی لەوەش کرد کە ڕۆژهەڵاتی ناوین هەم ناوەندی جەنگی جیهانی سێیەمە هەم بۆ ئەو دەوڵەتانەی دەیانەوێت خۆیان بە هێز بکەن گرنگە و گوتی: "مۆدێلی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و پارادایمی دیموکراتیک و لەسەر بنەمای ئازادی ژنان ١٣ ساڵە لە ڕۆژئاوا لە پراکتیکدایە و نەک تەنها بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوین بۆ هەموو جیهان بوو بە سیستەمێکی هیوابەخش، بەڵام سەرەرای ئەمە تورکیا لە هێرشەکانی لەسەر هەرێمەکە بەردەوامە و ئەم دۆخە ناکۆکە لەگەڵ ئەو پرۆسەی ئاشتییەی کە چاوەڕوان دەکرێت".

'نابێت داخوازی لە نێو یەک سیستەمەدا پێناسە بکرێت'

چیدەم کلیچگون ئۆچار ئاماژەی بەوەدا کە هێرشەکان لە دژی گەلی مەدەنیی ڕۆژئاوا کە بۆ پاراستنی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەسەر بەنداوی تشرین ئێشکگری دەگرن قبوڵ ناکرێت. چارەسەری دیموکراتیک ئیتر پێویستییەکی بەپەلەیە و ئەمە بۆ هەموو گەلانی تورکیا خاوەن گرنگییەکی ژیانییە. هەورەها جەختی لەوەکردەوە کە نابێت داواخوازی لە نێو یەک سیستەمدا پێناسە بکرێت.

'دەبێت عەبدوڵا ئۆجالان ئازاد بێت'

چیدەم کلیچگون تیشکی خستەسەر گرنگی پڕۆسەکە کە بە گفتوگۆکان لەسەر قسەکانی سەرۆکی مەهەپە دەوڵەت باخچەلی دەستی پێکرد و ئێستا گەیشتووەتە قۆناغێکی نوێ، هەروەها ڕایگەیاند کە ئەو دیدارانەی لە ئیمراڵی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجام دراون بۆ پێشهاتەکانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوین خاوەن شوێنێکی گرنگە.

گەلی کورد و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوین، لە مژاری بونیاتنانی ئاشتیی و دیموکراسیدا ڕۆڵی ڕێبەر ئاپۆیان قبوڵ کردوە، هەربۆیە ئازادی رێبەر ئاپۆ ڕێبەر ئاپۆ هاوکارییەکی گرنگ لە پڕۆسەکە دەکات و بۆ ئەم تێکۆشانە پێویستە. ڕاشی گەیاند کە گۆشەگیری لەسەر ڕێبەر ئاپۆ رێ لەبەردەم گفتوگاکان و هەلومەرجەکانی یەکسانی دەگرێت، بۆیە دەبێت رێبەر ئاپۆ کێشەکان بە شێوەیەکی ئازاد بگرێتە دەست و ببێت بە خاوەنی میکانیزمەکانی چارەسەری.