یەجەوەکە لە ئەدەنە چالاکی ئەنجامدا و هۆشداری دایە دەوڵەت
یەجەوەکە لەسەر رێگەی ئەدەنە-تارسوس بارهەڵگرێکی سوتاند کە کەلوپەلی بۆ بنکەسەربازییەکان لە کوردستان دەگواستەوە. هەروەها هۆشداریدا بە دەوڵەتی تورک کە بەرپەرچی هەموو هێرشەکانی بدەنەوە.
یەجەوەکە لەسەر رێگەی ئەدەنە-تارسوس بارهەڵگرێکی سوتاند کە کەلوپەلی بۆ بنکەسەربازییەکان لە کوردستان دەگواستەوە. هەروەها هۆشداریدا بە دەوڵەتی تورک کە بەرپەرچی هەموو هێرشەکانی بدەنەوە.
یەکێتی گەنجانی وڵاتپارێزی کوردستان (یەجەوەکە) لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، کە بۆیان دەرکەوتبوو کە بارهەڵگرێک کەلوپەل و کەرستەی بۆ بنکە سەربازییەکانی سوپای تورک لە کوردستان دەگواستەوە. لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ١٩ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٠٠:٢٥ یەکینەکانیان لە سەر رێگەی ئەدەنە – تارسوس ئاگریان لە بارهەڵگرەکە بەرداوە.
هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە:
"دەبێت حکومەتی دەوڵەتی تورک بزانێت کە لە چوارچێوە هەڵمەتی 'ئازادی بۆ رێبەر ئاپۆ، چارەسەر بۆ پرسی کورد' و لە بەرامبەر هێرشەکانی سەر رۆژئاوا و لە دژی مەدەنیەکان ئێمە چالاکیەکانمان زۆر بە بەهێزتر و بەرفراوانتر درێژە پێدەدەین. تا ئازادی جەستەیی رێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت چالاکیەکانمان بەردەوام دەبن. ئێمە هەرگیز رێگە نادەین کە هێرش بکرێتە سەر دەستکەوتەکانمان کە بە قوربانیدان، بە بەخشینی هەزاران شەهید ئافرێندراون. ئێمە چەند هێندە وەڵامی هەموو هێرشێک دەدەینەوە".