ئەکرەم ئیمامئۆغلو دەستبەسەرکرا
سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو بە فەرمانی داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.
سەرۆکی شارەوانی گەورە شاری ئەستەنبوڵ ئەکرەم ئیمامئۆغلو بە فەرمانی داواکاری گشتی کۆماری ئەستەنبوڵ دەستبەسەرکرا.
ڕاگەیاندرا ئەکرەم ئیمامئۆغلو دوای ئەوەی بڕوانامەکەی پوچەڵ دەکرێتەوە، کە سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵە لەسەر پشکی جەهەپە، دەستگیرکرا.
گۆکهان گونایدن، یاردەدەری سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە، لەسەر لاپەڕەی فەرمی خۆی لە دیجیتاڵ میدیا دەستبەسەرکردنی ئەکرەم ئیمامئۆغلوی ڕاگەیاند.
گۆکهان گونایدن ڕایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ کارمەندانی یاسایی بە ٢٠ ئۆتۆمبێلەوە چوونەتە سەر ماڵی ئەکرەم ئیمامئۆغلو، سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ و دەستبەسەریان کردووە.
لە لێدوانی داواکاری گشتی لە بارەی دەستبەسەرکردنی ئیمامئۆغلووە ئاماژەی بەوەداوە بە هۆکارەکانی تاوانی، "بەڕێوەبردنی ڕێکخستنی تاوان"، "ئەندامێکی ڕێکخراوەیی"، "تێوەگلان لە گەندەڵیکردن لە تەندەر" و "دەستخستنی نایاسایی زانیاری کەسی" نابراو دەستگیرکراوە.
ئەکرەم ئیمامئۆغلو لەسەر لیستی جەهەپە، لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا لە ٣١ـی ئاداری ٢٠٢٤ توانی سەرۆکی شارەوانی ئەستەنبوڵ بەدەست بهێنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە بیانووی ساختەکاریی بڕوانامەی زانکۆکەی لێ سەندرایەوە.
ئەمە لە کاتێکدایە ئەکرەم ئیمامئۆغلو کاندیدە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا کە بڕیارە لە ٢٠٢٨ بەڕێوەبچێت