بە دیمەن

ئەندامانی تێکۆژن لە کۆڵن ستاندی کەلتوورییان دانا

ئەندامانی تێکۆژن لە کۆڵن، ستاندێکیان دانا بۆ پیشاندانی کەلتووری ڕۆژهەڵات.

ئەندامانی ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆژن) لە شاری کۆڵنی ئەڵمانیا، ستاندێکیان دانا بۆ پیشاندانی کەلتووری ڕۆژهەڵات. لە ستاندەکەدا جلوبەرگی خۆجێی و نەخش و قوماش و وێنە و چەندین شتی ڕۆژهەڵات پیشاندرا. لە ستاندەکەدا کتێبەکانی ژنۆلۆژی و برۆشۆر دەربارەی "ژن، ژیان، ئازادی" دانران.

ژنان بۆ تیشکیان خستنەسەر سیاسەتی قڕکردن و داگیرکاری سەر گەلی کورد و پەیامیان دا "بە خەباتی خۆمان، ڕێگە بە سیاسەتی پەراوێزخستن نادەین".

ژنانی گەنج باسی کەلتوور و مێژووی ڕۆژهەڵاتیان بۆ ئەو کەسانە کرد کە دەهاتنە سەردانی ستاندەکە. هەروەها باسیان لە بزووتنەوەی "ژن، ژیان، ئازادی" و تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد کرد.

ستاندەکە بە هەڵپەڕکێ کۆتایی هات.