ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا لەبارەی ١٥ی شوبات بانگەوازێکی بڵاوکردەوە

ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا بەبۆنەی ساڵیادی پیلانگێڕی نێودەوڵەتی ١٥ی شوبات بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و داوای لە وڵاتپارێز، شۆڕشگێر، دیموکرات، کەسایەتی چەپ و سۆسیالیستەکان کرد لەدژی گۆشەگیری و فاشیزم بەشداری لە چالکیەکاندا بکەن.

ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیان لە راگەیەنراوێکدا بەبیریهێنایەوە کە پیلانگێڕی ١٥ی شوبات لەدژی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی ٢٢ ساڵی تێپەڕاند و رایگەیاند، کاتی ئەوە هاتووە کۆتایی بە فاشیزمی ئاکەپە و مەپەهە بهێنرێت و ئازادی مسۆگەر بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، "ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجالان تێکۆشانی خۆی لە ئیمڕالی بە بەرخۆدانێکی گەورەوە بەهێز کرد و هێڵی کۆمەڵگای دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و یەکسانی ڕەگەزی پێشکەش بە گەلانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە."

ئەنجومەنی گەلی کوردی بەریتانیا وتیشی، "وەستانەوەی لەبەرانبەر سیستمی گۆشەگیری کە لەسەر ڕێبەر ئاپح بەڕێوەدەبرێت، کاری سەرەکی ئازادی و دیموکراسیە لەم کاتەدا."

هەروەها بانگ لە هەموو کەسێک کرا کە ٦ی شوبات لە پۆستەخانەی هارینگەی بەریتانیا لە چوارچێوەی کەمپینی ئازادی بۆ ئۆجالاندا، نامە بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان بنێرن، ١٣ی شوبات بە بەهێزی بەشداری لە ڕێپێوان و میتینگەکان لەناوەندی لەندەن بکەن.

ف.ق