یەپەسە-ژن ئاگری لە بارەگای گروپێکی میلیشیا نەژادپەرستەکانی تورک بەردا

تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ئەرداڵ شاهین لە یەپەسە- ژن ڕایگەیاند، لە ناوچەی عومرانیەی ئیستەنبوڵ ئاگریان لە بارەگای گروپی ئولکو بەرداوە، کە رێکخستنێکی میلیشایی نەژادپەرەست و ڕەزگەپەرستی دەوڵەتی تورکە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "تیمی وەڵامدانەوەی شەهید ئەرداڵ شاهین لە یەپەسە ژن ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول و لە کاتژمێر ٢٣:٣٠ لە ناوچەی عومرانیەی ئیستەنبووڵ لە دژی ڕژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە چالاکییان ئەنجامدا و ئاگریان لە بارەگای گروپێکى میلیشیاکانی ئولکو بەردا".

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو گروپە نەژادپەرستە ڕۆڵی چەتەکانی ڕژێمی ئاکەپە – مەهەپە دەگێرێت و لە کوردستان و تورکیا کاری نەژادپەرستانە ئەنجام دەدات.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە: "بە ناوی یەپەسە و یەپەسە-ژنەوە، ئێمە لێپرسینەوە لە  رژێمی فاشیستی ئاکەپە – مەهەپە دەکەین، کە مەرگ بەسەر گەلی کورددا دەسەپێنێت، چالاکیی ئەمڕۆمان لە ئیستەنبوڵ لەسەر بنەمای تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەمان ئەنجامدراوە. ئێمە لە ئامانجەکەماندا ڕوونین و فاشیزم تێکدەشکێنین".

ژ.ت