ئێشکگری ئەمینە شەنیاشار ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە

ئەمینە شەنیاشار لە ڕۆژی ٢٣ هەمیندا لەبەردەم پەرلەمان ئێشکگریی دادپەروەری درێژەپێدا، سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە موراد ئەمیر سەردانی چالاکییەکەی کرد.

ئێشکگریی دادپەروەریی ئەمینە شەنیاشار ٢٣ ڕۆژە لەبەردەم پەرلەمان بەردەوامە. ئەمینە شەنیاشار پانکارتی "دادپەروەری" هەڵگرت، ڕایگەیاند بکوژانی کەسوکارەکەی لەدەرەوەن و فازڵی کوڕی لە زیندانە، داوای کرد کوڕەکەی ئازاد بکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی جەهەپە موراد ئەمیر سەردانی چالاکییەکەی ئەمینە شەنیاشاری کرد، ئەمیر لە ڕەوشی ئەمینە شەنیاشاری پرسی و پانکارتی "گەڕانی ماف و دادپەروەریمان لە پەرلەمان ٢٣ ڕۆژە بەردەوامە" هەڵگرت.