ئیلهام ئەحمەد: دەوڵەتی تورک بە ئەندازەی کۆبانی دژی هەولێر و بە ئەندازەی قەندیل دژی سلێمانیە

ئیلهام ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری مەسەدە کە لە زۆر شاری ئەوروپا چاوپێکەوتن و کۆبونەوە لەگەڵ گەل دەکات، بە پێشەنگایەتی کۆمەڵەی برێمنی رۆژئاوا لە جەمئەڤی بریمین لەگەڵ گەل کۆبووە.

بە سەدان کوردستانی بەشداریان کرد و کۆبونەوە جەماوەریەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستیپێکرد.

دوای رێزگرتن ئیلهام ئەحمەد ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات قسەی کرد و رایگەیاند کە لە رۆژئاواوە سڵاوی هێناوە و باسی هێرشی داگیرکەری دەوڵەتی تورک کرد.

دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردە

ئیلهام ئەحمەد وتی، " دەوڵەتی تورک دوژمنی هەموو دەستکەوتەکانی کوردە. لەکوێ دەستکەوتی کورد هەبێت، دەوڵەتی تورک هەوڵ دەدات ئەوێ لەناوببات و بێئارامی بکات. ئێمە هێرشەکانی سەر رۆژئاوا دەبینین. لە هەرێمەکانی پاراستنی میدیا و باشور و شەنگال هێرش هەیە. دەوڵەتی تورک ئەم هەفتەیە ٣ شەڕڤانی ژنی شەهید کرد. هێرش دەکاتە سەر خەڵكی مەدەن."

ئیلهام ئەحمەد باسی ئەوەی کرد کە بەپێی پەیمانی نێودەوڵەتی هێرشەکان قەدەغەکراون بەڵام دەوڵەتی تورک گویێ پێ نادات و هێرش دەکات و ناڕەزایی بەرانبەر وڵاتانی گەرەنتۆر پیشاندا کە لەبەرانبەر هێرشی ٢٢ نیسان بێدەنگن."

دەوڵەتی تورک لە هەموو دەرفەتێکدا هێرش دەکات

ئیلهام ئەحمەد وتی، " دەوڵەتی تورک هەموو دەرفەت و ناکۆکیەکان بەکاردەهێنێت و هێرش دەکات. لەنێوان ئەمریکا و روسیا بۆشاییەک هەیە و هێرش دەکات. بە سودوەرگرتن لە شەڕی رۆژئاوا هێرش دەکات. هیچ دەرفەتێک نادات. بە فەرمی هەڵوێستی ئەو وڵاتانەی کە لە سوریان، دەوڵەتی تورک بەهێز دەکەن. دەوڵەتان بۆ بەرژەوەندی خۆیان پشتگیری یەکتری دەکەن و چاویان دادەخەن و ئێمەش ئەمە قبوڵ ناکەین."

ئیلهام ئەحمەد رایگەیاند کە حکومەتی ئاکەپە بە پیلانێکی شەڕ بەردەوامە بە هەبوونی خۆی دەدات و وتی، " ئەوانەی ئەمڕۆ یەپەگە و پەکەکە بە حساب وەک دوژمنی دەوڵەتی تورک نیشان دەدەن، دوژمنی خۆیان نەناسیوە. لە رووی سیاسیەوە پشتگیری لە سیاسەتێکی ڕزیو دەکەن. دەوڵەتی تورک بە ئەندازەی کۆبانێ، دوژمنی هەولێر و بە ئەندازەی قەندیل دوژمنی سلێمانیە. پێویستە کەس خۆی هەڵنەخەڵەتێنێت، هەموو کەسێک ئەم راستیە دەبینێت."

حکومەتی شام لەگەڵ هاکان فیدان دانیشت

ئیلهام ئەحمەد وتی، حکومەتی شان نەک چارەسەری، شەڕی دەوێت و وتی، "

" رژێم لە چارەسەری نزیک نابێتەوە. رژێم دەیەوێت کە چارەسەری پرسی کورد لەنێو عەقڵیەتی یەکپارێزی خۆیدا بهێڵێتەوە. بۆیەش هەموو شتێک دەکات. لەگەڵ میتی تورک دادەنیشێت. لەگەڵ هاکان فیدان سەرۆکی میت کۆبووە. جارێکی دیکە روسیا و عێراق دانیشتن و کۆبونەوەکانیان بەردەوامە. پەیمانی ئەدەنەیان بۆ دوژمنایەتی کورد کردووەتە قەڵغان. دەوڵەتی تورک سوریای کردووەتە گۆمی خوێن و دۆزەخ. خاوەنداری لە داعش دەکات. لە ئێستادا لەدژی کورد پلانی شاراوە دروست دەکات. ئێمە ئاگاداری ئەم شتانە هەین."

ئیلهام ئەحمەد راشیگەیاند، بە تایبەتی لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا هەوڵ دەدەن، بەڕێوەبەری خۆسەر رەش بکەن و وتی، " وەک ئەوەی بەڕێوەبەری خۆسەر هیچ شتێک ناکات، هەموو شتێک خراپ دەکات، بە شێوەیەک کە خوێنی شەهیدان بەکاردەهێنێت، بەم شێوەیە باسی دەکرێت. پێویستە گەلەکەمان ئاگاداری یاریەکان بێت. پێویستە هەموو کەسێک تێکۆشانی خۆی لە راستیدا بدۆزێتەوە و راستی لەکوێ بێت لەوێ بێت. بە تایبەتی گەلەکەمان لە رۆژئاوا، پێویستە ئاگاداری یاریەکان بن."

"عەفرین رزگار دەکەین"

ئیلهام ئەحمەد لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا لەبارەی عەفرینەوە کە لە ساڵی ٢٠١٨دا داگیرکرا وتی، " عەفرین هێڵی سورمانە. بۆ عەفرین هەرچیەک پێویست بێت، دەیکەین.

هەروەها وتیشی، " عەفرین هەستیارترین بابەتە. لەم بارەیەوە زۆر پرسیارمان لێدەکرێت. پێویستە گەلەکەمان بزانێت کە ئێمە عەفرین رزگار دەکەین. گەلەکەمان دەگەڕێتەوە بۆ عەفرین. ئێمە بۆ ئەوە دەست بە دانوستان دەکەین. ئەگەر واش نەبێت، پلانمان هەیە کە بە شەڕ رزگاری بکەین."

ئیلهام ئەحمەد داوای لە گەلی کورد کرد لە بە کاریگەری و بە ڕێکخستنی تێبکۆشن و وتی، " دوارۆژێکی ئازاد چاوەڕوانمانە."

ف.ق