ئیشکگری ئازادی لەلایەن گروپێکی ئۆلدینبورگەوە بەردەوامە

بەناوی گروپی نوێی چالاکیەکە تۆری ئاکان قسەی کرد و وتی، : تاوەکو رێبەرمان، خاکمان ئازاد نەبن، ئێمەش ئازاد نابین. ئێمە خاوەنداری لە رێبەرمان، گەریلا، شەهیدان و خاکەکەمان دەکەین."

ئیشکگری ئازادی کە لەلایەن دەستپێشخەری 'ئازادی بۆ عەبدوڵلا ئۆجالان' لە ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠١٢ دا بۆ ئازادی جەستەیی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد لە شاری ستراسبۆرگی فەڕەنسا دەستیپێکرد لە حەفتەی ٤٣٦میندا بەردەوامە.

ئیشکگرانی ئەم حەفتەیە ئەندامانی ناوەندی کۆمەڵگای دیموکراتیکی کورد لە شاری ئۆلدینبورگی ئەڵمانیان.

گروپەکە لە تۆری ئاکان، سەلاحەدین ئەگە و خەلەف ئاکیوز پێک دێت. تۆری ئاکان لەسەر ناوی گروپەکە قسەی کرد و وتی، بە ناوی ئەنجومەنی گەلی دیموکراتی ئۆلدینبورگەوە ئێمە لێرەین. رێبەرمان ٢٣ ساڵە گۆشەگیرکراوە. ١١ساڵە ئێمە بۆ ئازادی رێبەرمان چالاکی دەکەین. تاوەکو ئێستا بەرپرسانی نێودەوڵەتی نەهاتوون و نەیانوتەوە کە ئێوە چی کێشەیەکتان هەیە؟ بۆیەش رەخنە لە یەکێتی ئەوروپا دەگرین. دەڵێین ' ئێمە نەتەوەیەکی دیموکراتین'. لەلای ئەوان دیموکراسی نییە.

ئەگەر هەبوایە، دەهاتن و دەیانگوت کێشەتان چییە؟ پێویستە کوردە بە ویژدانەکان لێرە بن. هەموو رۆژێک لە گۆڕەپانەکان بن. تاوەکو رێبەرمان ئازاد نەبێت، تاوەکو خاکمان ئازاد نەبێت، ئێمەش ئازاد نابین. رێبەرێک هەزار ساڵ جارێک، سەد ساڵ جارێک دێتە نێو جیهان. ئەم سەدەیەش رێبەر ئاپۆ هاتوو و بە تەنها رێبەری کورد نییە، هەموو مرۆڤێکی خاوەن ویژدان خاوەنداری لە رێبەرتی دەکات و پێویستە لەبەرانبەر کۆمەلکوژیەکانی دەوڵەتی دڕندەی تورک بوەستێتەوە. لە بەرانبەر داگیرکەری خۆی بەخت بکات. سڵاو دەنێرم. پێویستە کۆمەڵگای کوردی بڕژێتە نێو شەقامەکان، خاوەنداری لە رێبەری خۆی، گەریلا، شەهیدان و خاکەکەی بکات."

ف.ق