ئۆزتورک: دەبێت سۆسیالیستەکان هاوخەباتی کوردان بن

سەرۆکی گشتی پارتی تەڤگەری ڕەنج، هاکان ئۆزتورک باسی لەوەکرد، دەسەڵاتداری هەوڵدەدات بە سیاسەتی قەیوم درێژە بە مانەوەی بەخۆی بدات و وتی: "دەبێت بە شێوەیەکی ئاشکرا سۆسیالیستیییەکان هاوخەباتی کوردان بن."

دەسەڵاتداری فاشیستی ئاکەپە-مەهەپە داوی ئەوەی لە هەڵبژاردنە خۆجێیەکاندا تووشی شکست و دۆڕان بوو، لە دوای ٧ مانگ هەوڵدەدات لە ڕێگەی سیاسەتی قەیومەوە دەستبەسەر ئیرادەی کۆمەڵگەدا بگرێت، بە سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییە کوردییەکانی دەم پارتییدا دەیەوێت خۆی لە قەیرانی لە ناوچوونی بپارێزێت، لە بەرانبەر سەپاندنی سیاسەتی قەیومدا گەل لە بەرخۆداندایە و رژدە لە وەرگرتنەوەی مافەکانی خۆی. هاوشانی گەلی کورد بەشێک لە ئازادیخوازان و لایەنە سۆسیالیستەکانی تورکیا کەم تا زۆر جەخت لەسەر هاوپشتی ئیرادەی گەلی کورد دەکەنەوە. لەو بارەیەوە سەرۆکی گشتی پارتی تەڤگەری ڕەنج، هاکان ئۆزتورک بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا دەسەڵاتداری وا خۆی پیشان دەدات کە لە هەوڵی چارەسەرکردنی پرسەکانی وڵاتدایە، ئەوەی سەرۆکی پارتی ڕەگەزپەرستی مەهەپە، دەوڵەت باخچەلی ئەنجامیدا جۆرێکە لە ناچاربوونی دەسەڵات بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەری.

ئۆزتورک ئاماژەی بەوەدا هەوڵەکانی باخچەلی وەک بابەتێکی بەرفراوانتری 'هەبوون' تەماشادەکات و وتی: "بەڵام قۆڵی دووەمی دەسەڵاتداری لەو ئاستەدا نیە دۆخەکە وەک پرسێکی بەرفراوانی 'هەبوون' ببنێت و بە گوێرەی ئەوە بجوڵێتەوە. بە ئەگەرێکی زۆرەوە سەپاندنی قەیوم ڕەگەزی قۆڵی دووەمی دەسەڵاتدارییە. گرنگ نیە بەلاینەوە پرسی کورد لەچی دۆخێکدابێت، دەسەڵاتداری وەک سەروەری و بەدەستخستنی هێز مامەڵە دەکات. بەردەوامی پێ دەدات."

لە بەردەوامیدا ئۆزتورک دەسنیشانیکرد سەپاندنی قەیوم بەسەر شارەوانییەکاندا پێشێلکردنی بنەماکانی دیموکراسییە و وتی: "قەیوم دان نەنانە بە یاسا و ماف و دەستوری بنەڕەتییدا. گەل لە دژی ئەمە لە تێکۆشاندایە و پاراستنی شارەوانییەکانی گەل ئەرکی هەموومانە."

'تێکۆشانی بەردەوام پێویستی بە هاوپەیمانێتی هەیە'

لە کۆتاییدا ئۆزتورک ئاشکرایکرد دەبێت سۆسیالیستانی تورکیا لە دژی قەیوم، هاوخەباتی کوردان بێت و ئەمەی وت: "دەبێت پاراستنی گەلان و پاراستنی دیاریکردنی چارەنوسی نەتەوەیی هەبێت. لە وڵاتەکەماندا دوو پرسی سەرەکی هەیە، پرسی چینایەتی و پرسی کورد. دەبێت سۆسیالیستان بە ئاشکرا دان بەمەدا بنێن و لە دژی سەپاندنی قەیوم، هاوخەباتی گەلی کورد بێت. بۆ ئەنجامدانی خەباتی پێکەوەی دەبێت هاوپەیمانی لە نێوان تەڤگەرەکانی کورد و سۆسیالیستان هەبێت. ئەوەی پاشەڕۆژی وڵات ئازاد دەکات خەباتی پێکەوەییە."