ژنان باخچەی هەڤرین خەلەفیان بژار کرد

لەگەڵ هاتنی بەهار ژنان باخچەی شیفای هەڤرین خەلەفیان بژار کرد.

باخچەی شیفا گۆڕەپانێکی ژنانە لە بەرلین. باخچەکە بە پێشەنگایەتی ئەنجومەنی ژنانی دەست – دان بە هاوکاری چەندین کۆمەڵەی ژن دروستکراوە.

لەگەڵ هاوتنی بەهار ژنان روویان لە باخچەی هەڤرین خەلەف کرد. ژنان بە دەم وتنی گۆرانی، دەستیان بە بژاری باخچەکە کرد.

زیلان کە یەکێک لە چالاکوانانی باخچەی هەڤرین خەلەفە وتی، " لەگەڵ کشتوکاڵ لە باخچەکە، هەروەها هەر کەسێک باس لە ئەزمونەکانی دەکات. بەم شێوەیەش دەیانەوێت رۆنی بکەنەوە کە ژیانێکی ئەلتەرناتیف دەکرێت دروست بکرێت.

شەرمین کە لە زانکۆی فرەی لەبارەی قەیرانی ئاو لێکۆلینەوە دەکات وتی، " ئێمە لێرە لێکۆلینەوە لەسەر تەندروستیش دەکەین. واتە کام گیای بەهاری بۆ چ نەخۆشیەک باشە. لەلایەکی دیکەوە بەشداربوان فێری ئەم زانستە دەکەین بۆ ئەوەی گیاکان بناسن. بە تەمەنەکان دێن و باسی ئەزمونی خۆیان دەکەن. ئەم کارە پێکەوە دەکەین. پێیان دەڵێین کە کام گیا بۆ چ نەخۆشیەک باشە. فێرمان دەکەن. ئەمساڵ لێکۆلینەوە لەسەر تۆڵکە، جاترە، رۆسمارین و ریحان و چەندین گیای دیکە دەکەین."

نورسال کە ئەویش چالاکوانێکی ئەنجومەنی ژنان وتی، " دوو ساڵە ئەم کارە دەکەین. ئێرە باخچەی ژنانە واتە باخچەی دەست – دانە. ئێمە لێرە کار دەکەین و دەمانەوێت باخچەکە جوان بکەین."

پرۆژەی ئەم باخچەیە ساڵی ٢٠١٧ ئامادەکراوە. ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەکرایەوە، بەڵام هەڤرین خەلەف سیاسەتمەداری کورد لەلایەن چەتەکانی دەوڵەتی تورکەوە شەهیدکرا. ژنانیش ناوی هەڤرین خەلەفیان لە باخچەکە نا.

ف.ق