ژنان لە بێرن سڵاویان لە بەرخۆدانی رۆژهەڵات و ئێران کرد

ژنان لە شاری بێرنی پایتەختی سویسرا گردبونەوەیەکیان بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی ئێران و ڕۆژهەڵات ڕێکخست و ئەو لەچک و پەچانەى لەگەڵ خۆیان هێنابوونیان بە دەم دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" سوتاندنیان.

لە کانتۆنی بێرنی سویسر چالاکییەکی ناڕەزایی بۆ ژینا ئەمینی ئەنجامدرا، کە لەلایەن "پۆلیسی ئەخلاق" لە ئێران کوژرا.

ژنان پێشەنگی ئەو چالاکییەیان کرد. چەندین ژنی سویسری و ئێرانی بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد. چاالاکییەکە لە ناوچەی بەهنەف بەڕێوەچوو. لە چالاکییەکەدا وێنەی ژینا ئەمینی بەرزکرایەوە. ژنان بە وتنەوەی دروشم کاردانەوەیان بەرامبەر بە دەوڵەتی ئێران نیشاندا.

ئەندامی ئەنجومەنی شەهید بەرژین ژیندا لە ئەنجوومەنی بێرن سعادەت کوران بە ناوی ژنان لە چالاکییەکەدا پشتگیریی لە بەرخۆدانی  ئێران دەکەن، کە چەند ڕۆژێکە بەردەوامن لە ڕاپەڕین و وتی: "ژنان لە ئێران داوای دیموکراسی دەکەن و دەبێت جیهان پشتیوانی لەو بەرخودان و بەرهەڵستییە بکات. بە دڵنیاییەوە ڕژێم تێکدەشکێت".

دوای وتارەکەی کوران، ڕاگەیاندراوێک بە زمانی ئەڵمانی بۆ میدیاکان خوێندرایەوە. ژنانی ئێرانی، کە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کردبوو، بە شێوەی جۆراوجۆر کاردانەوە و ناڕەزایەتی خۆیان لە دژی رژێمی ئێران نیشاندا.

هەندێک لە ژنان لە دوای پێشکەشکردنی وتەکانیان، قژیان بڕی و هەندێک ئافرەتیش لەچک و پەچە، کە لەگەڵ خۆیاندا بردبوویان،  سوتاند.

چالاکیەکە بە وتنەوەی دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" کۆتایی پێهات.

ژ.ت