ژنانی پرشنگی رۆژ: کارگەی فاشیستەکانی ئاکەپە سوتێنرا

دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ لە دوو شار چالاکی ئەنجامدا و رایگەیاند، ئەوان کارگەیەکی چوار نهۆمی فاشیستەکانی ئاکەپە، کارگە و ئۆتۆمبێڵی گاردیانی زیندانەکان و مەهەپەییە نەژادپەرستەکانیان سووتاندووە.

دەستپێشخەریەکە وتیشێ، ٢٧، ٢٨ و ٢٩ی ئیلول لە ئەستەنبوڵ و کۆجائەلی چالاکیان ئەنجامداوە.

دەستپێشخەری ژنان رایگەیاند، ٧ی ئەیلول لە ناوچەی دەرینجەی کۆجائەلی ٤ ئۆتۆمبێڵ و مارکێتێکی گەنجانی مەهەپەیان سوتاندووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، " هێزەکانمان لە ٢٨ی ئەیلولدا لە ناوچەی گەبزەی کۆجائەلی لەدژی ئۆتۆمێڵ و کارگەیەکی گاردیانەکانی فاشیستی ئاکەپە چالاکیان ئەنجامداوە. لە چالاکیەکاندا ٣ ئۆتۆمبێڵی لوکس و ٢ دوکان سوتێنراون.

لە ٢٩ئەیلولیشدا لە ناوچەی سولتانبەیلی ئەستەنبوڵ کارگەیەکی چوار نهۆمی قابلەمە و کەلوپەلی ناوماڵی فاشیستەکانی ئاکەپەیان بە تەکتیکێکی تایبەت سوتاندووە. کارگەکە لە دۆخێکدایە کە ئێدی نەکارناهێرنێت."

ف.ق