ڕۆژی سێ شەممە دۆزی دووەمی کۆبانێ دەستپێدەکات

دۆزی دووەمی کۆبانێ کە بەرامبەر پێنج سیاسەتمەداری هەدەپە ڕێکخراوە، لە ڕۆژی سێ شەممە ئەنجام دەدرێت.

دۆزی دووەمی کۆبانێ لە دژی ئەندامانی هەدەپە هەریەک لە سیاسەتمەدار هودا کایە، سەرپیل کەمالبەی، فاتمە کورتولان، گارۆ پەیلان و پەرۆ دوندا دەستپێدەکات.

بڕیارە ڕۆژی سێ شەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠خولەکەدا لە گرتووخانەی سینجان یەکەم دانیشتنی دۆزی دووەمی کۆبانێ بەڕێوەدەچێت.

لە دۆزکەدا کە لە لایەن دادگای تاوانی قورسی ئەنقەرەوە بەڕێوەدەبرێت، دەخوازرێت بە ٣٨ جار سزای توندی زیندانیکردنی هەتاهەتای و ١٩ هەزار و ٦٨٠ ساڵ سزای زیندانیکردن بەسەر سیاسەتمەدارنی هەدەپەدا بسەپێنرێت.

لە سکاڵا نامەکەدا ٢٩٨ پەڕەی لێکۆڵینەوە لە دژی سیاسەتمەداران ئامادەکراوە لە  ٢٢ی ئایاردا ڕەوانەی دادگای تاوانە قورسەکانی ئەنقەرە کراوە.