بە چوار موشەکی کاتیۆشا هێرش کرایە سەر سەربازگەیەکی ئەمریکی لە بەغدا

سوپای عێڕاقی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، ڕۆژی جومعە ٤ کاتیۆشا سەربازگەیەکی ئەمریکیی کردووەتە ئامانج لە باشوری بەغدا.

سەربازگەی بەسمایە کە سەربازگەی هاوپەیمانانە و ئەمریکا سەرپەرشتی دەکات، رۆژی هەینی بە ٤ کاتیۆشا کرایە ئامانج.

 سوپای عێڕاق لە بەیانامەیەکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەو هێرشە تەنها زیانی ماددیی هەبوە و هیچ زیانێکی گیانیی لێنەکەوتوەتەوە.

لە ئێستادا تیمە شارەزاکان لە لێکۆڵینەوەدان دەربارەی ئەنجامدەری ئەو کردەوەیە، بەڵام تاکو ئێستا نەزانراوە کام گروپ ئەنجامیداوە، هەروەها تاکو ئێستا هیچ لایەنێک ئەو کردەوەیەی لە ئەستۆ نەگرتووە.

ژ.ت