بە بۆنەى ٨ى مارسەوە هەزاران ژن بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ

هەزاران ژن بە بۆنەى ٨ى مارس ڕۆژى جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش و بۆ پشتیوانیکردن لە عەفرین و دەربڕینى دژایەتیان بۆ هێرشى دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بەرەو عەفرین کەوتنەڕێ.

ژنان لە هەرێمەکانى فورات، جزیر، دێرەزۆر، ڕەقە، شەنگال و بەشەکانى ترى کوردستانەوەى بەرەو عەفرین کەوتونەتەڕێ.

ژنان بە بۆنەى ٨ى مارس ڕۆژى جیهانیى ژنانى زەحمەتکێش کۆبوونەوە و ڕایانگەیاند، دەیانەوێت ٨ى مارس لەگەڵ ژنانى عەفرین بن و پێکەوە یادى ٨ى مارس بکەنەوە.

ژنان هاوکات دەیانەوێت پشتیوانیى خۆیان بۆ عەفرین و دژایەتى خۆشیان بۆ هێرشەکانى تورکیاى داگیرکەر لەو چالاکییەیاندا بخەنەڕوو. ژنان لە ئێستادا ڕێپێوانە جەماوەرییەکەیان گەیاندووەتە منبج و لەوێ ئامادەکارى دەکەن بۆ چوون بەرەو عەفرین.

ئەو ژنانە ڕۆژى دووشەممە گەیشتبوونە کۆبانێ لە هەرێمى فورات. لە کۆبانێ لەلایەن ژنانى کۆبانێیەوە و بەشێک لە ژنانى منبجەوە پێشوازییان لێکرا و لەگەڵ ژنانى منبج و ڕەقەدا بەرەو منبج کەوتنەڕێ و لە منبجیشەوە بەرەو عەفرین دەڕۆن.

 

ر.م