لە هێرشی داگیرکەران بۆ سەر حەلیسە کەسێک شەهید و ٣ منداڵ برینداربوون
هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی حەلیسەی کانتۆنی عەفرین_شەهبایان تۆپباران کرد، بەهۆیەوە کەسێک شەهید و ٣ منداڵ برینداربوون.
هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گوندی حەلیسەی کانتۆنی عەفرین_شەهبایان تۆپباران کرد، بەهۆیەوە کەسێک شەهید و ٣ منداڵ برینداربوون.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی هێرشیان کردە سەر گوندی حەلیسەی کانتۆنی عەفرین_شەهبا، لە ئەنجامدا هاوڵاتییەک بە ناوی محەمەد عارف حاج محەمەد (٤٠ ساڵ) شەهید بوو.
هەروەها ٣ منداڵ بە ناوەکانی حوسێن محەمەد حەسەن خەڵەف (٩ ساڵ) و موراد محەمەد حاج مەحمود (١٤ ساڵ) و ڕۆسێل محەمەد خەڵەف (١٣ ساڵ) برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکان، ڕەوشی ڕۆسێل محەمەد خەڵەف خراپە.