بۆناساندنی فەرمانی ٧٤ـی سەر ئێزدییەکان تاژێ نامەی بۆ ١٩ وڵات و دامەزراوە نارد

کۆمیتەی دیپلۆماسی تاژێ نامەی ئاراستەی ١٩وڵات و دامەزراوە کرد کە تا ئێستا فەرمان ی ٣ـی ئابی سەر کۆمەڵگەی ئێزدی وەک جینوساید ناناسێنن و داوای لێکردوون بە فەرمی دان بە فەرمانەکەدا بنێن.

نامەی تاژێ

بەبۆنەی نزیکبوونەوەی ١١ساڵەی فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ کە لەدژی کۆمەڵگەی ئێزدییەکانی شەنگال لە لایەن ڕێکخراوی تیررۆیستی داعشەوە ئەنجام درا، کۆمیتەی دیپلۆماسی بزووتنەوەی ئازادی ژنانی ئێزدی (تاژێ) بە شیوەیەکی فەرمی نامەی ئاراستەی ١٩وڵات و دامەزراوە کرد کە تا ئێستاش فەرمان (کۆمەڵکوژی)ـی ٣ی ئابی ٢٠١٤یان بە جینۆساید نەناساندووە.

لە سەرەتای نامەکەدا ئاماژە بە ٧٤ـەمین فەرمانی سەر ئێزدییەکان کراوە و هاتووە: "ماوەی یازدە ساڵ بەسەر فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا تێدەپەڕێت کە چەتەکانی داعش دژی کۆمەڵگەی ئێزدی لە شەنگال ئەنجامیان دا ، کۆمەڵگەی ئێزدی بە بەرچاوی جیهانەوە ٧٤ـەمین فەرمانی بەسەردا هێندرا، لەم فەرمانەدا هەزاران مرۆڤی ئێزدی کوژران، بە دیل گیران و لە ماڵ و حاڵی خۆیان ئاوارە بوون، زۆربەی قوربانیانی ٧٤ـەمین فەرمانەکە ژن و منداڵ بوون. هێشتا لەلایەن چەتەکانی داعشەوە بە دیل گیراون و چارەنووسی سەدان کەسی دیکەش بە گشتی نادیارە."

'١٤ وڵات فەرمانەکەیان وە قڕکردن ناساندووە'

لە درێژەدا بانگەوازی لەو وڵات و دامەزراوانە کراوە کە تا ئێستا فەرمانەکەیان بە قڕکردن نەناساندووە، ئیدی بە قڕکردنی بناسێنن و هاوتووە: "لە ماوەی ١١ساڵی ڕابردوودا ١٤ وڵات بە فەرمی، فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدییان بە جینۆساید ناساندووە، کە لەلایەن چەتەکانی داعشەوە ئەنجام درا. ئێمە وەک بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی دۆسیەیەکی فراوانمان لەسەر فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤ ئامادە کردووە، ئەم دۆسیەیەکە بە بەڵگە و زانیاری گرنگ و سەلمێنەری تێیدایە کە لە فەرمانی ٣ی ئابی ٢٠١٤دا لە دژی کۆمەڵگەی ئێزدی شەنگال ئەنجامدراوە، دەخەینەڕوو کە ئەمە جینۆسایدە. بۆیە داواتان لێدەکەین ئەرک و بەرپرسیارێتی مرۆڤی خۆتان جێبەجێ بکەن و ئەو فەرمانە بە جینۆساید بناسێنن."

'ژنان بۆ پاراستن و پێشلێگرتن لە هێرشەکان خۆیان بە ڕێکخستن دەکەن'

لە کۆتای نامەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ڕێکخستنبوونی ژنانی کۆمەڵگەی ئێزدی و هاتووە: "ئێمە وەک ژنانی ئێزدی لە کۆمەڵێک ژن بە ناوی ئەنجومەنی ژنانی ئێزدی لە ساڵی ٢٠١٥ بۆ بەرگریکردنی لە جینۆسایدی ژنان و کۆمەڵگەکەمان، دوای فەرمانی ٢٠١٤ خۆمان ڕێکخستووە. ئێمە وەک وەڵامێک بۆ جینۆسایدی ژنان و کۆمەڵگەی ئێزدی ڕێکخراومان دامەزراند. بۆ بەهێزکردنی ژنان و پاراستنی خۆیان لە بەرامبەر فەرمانەکان تێکۆشانی خۆمان بە هێزتر کردووە. لە ٢٠١٦ بە بەستنی کۆنگرە، بزووتنەوەی ئازادیی ژنانی ئێزدی (تاژێ) دامەزرا. تا ئێستا ئێمە وەک ژنانی ئێزدی شەنگال درێژە بە چالاکییەکانمان دەدەین."

ناوی ئەو وڵات و دامەزراوانەی نامەکەیان ئاڕاستە کراوە:

- سەرۆکایەتی ئەفریقای باشوور

- پرۆتۆکۆڵی مەراسیمی دەوڵەتی ئیتاڵیا

- نووسینگەی سەرۆککوماری و پەیوەندییە دیپلۆماسییە گشتییەکانی بولگاریا

- نووسینگەی سەرۆککۆماری سلۆڤاکیا

- سەرۆکی سلۆڤنیا

وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا

- سەرۆککۆماری فینلاند

- سەرۆککۆماری قوبرس

- سەرۆککۆماری کرواتیا

- وەزارەتی دەرەوەی ماڵتا

- وەزارەتی دەرەوە و بازرگانی هەنگاریا

- سەرۆککۆماری نەمسا

- سەرۆککۆماری یۆنان

- سەرۆکی حکومەتی ئیسپانیا

- وەزارەتی دەرەوەی چین

- نووسینگەی سەرۆککۆماری هیندستان

- سەرۆککۆماری عەرەبی میسر

- بەڕێز ئانتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان

- سەرۆککۆماری لاتیڤیا