بزوتنەوەی ژنانی ئازاد ئەنجامی کەمپینی شەش مانگەی ئاشکراکرد

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد ئەنجامی کەمپینی ئاشکراکرد کە لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣ەوە لە ڕحا دەستیپێکردووە.

ئەنجامی کەمپینەکانی تەژەئا

بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا) لە ١٥ی ئەیلولی ٢٠٢٣دا لە ڕحا کەمپینی "بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەو ئازادی" دەستپێکردوە و ڕاپۆرتی شەش مانگی کەمپینەکەی لە هۆڵێکی بۆنەکاندا لە ناوچەی نسێبینی مێردین بە بەیاننامەیەک ئاشکراکرد. لە چالاکیەکەدا چالاکوانانی تەژەئا، ئەندامانی دایکانی ئاشتی، هاوسەرۆکی گشتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) چیدەم کلچون ئوچار، پەرلەمانتارانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) و چەندین ژن بە جل و بەرگی کوردییەوە ئامادەیی بەیاننامەکەبوون. پشخوێندنەوەی بەیاننامەکە ژنان گۆڤەندیان گێڕا.

دواتر ڕاپۆرتەکە لە لایەن چالاکوانی تەژەئا ئەیلەم ساروجاوە خوێندرایەوە.

خاڵی ناو ڕاپۆرتەکە بەم شێوەیە:

*لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣دا لە کوردستان و تورکیاشدا لە ٢٤ ناوەندی جیاوازدا بە ناونیشانی 'تێکۆشان لە دژی سیاسەی شەڕی تایبەت و گۆشەگیری'هەم بەشێوەی خۆسەر و هەم بەگشتیش پەرەوەردە ئەنجامدراوە. لە پەرەوەردەکاندا گفتوگۆ لە بارەی ڕەگەزی، ئایدیایی ڕزگارکردنی ژن کراوە. هەرەوەها گفتوگۆ لە کاریگەرییەکانی ڕێژمی گۆشەگیری کراوە.

*لە تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا ماڵ بە ماڵ و کۆڵان بە کۆڵان سەردانی گەل و کارگەکان کراوە و بە ناونیشانی 'گۆشەگیری و سیاسەتەکانی شەڕی تایبەت' کاری پەروەردەی ئەنجامدراوە.

لە ٢٢ی تشرینی دوومی ٢٠٢٣دا لە ئیلح لە چوارچێوەی فیستیڤاڵی چاند و هونەری ژندا بە ناونیشانی 'گۆشەگیری و سەرکوت ' پانێلێک سازدرا.

کار و خەباتی ٢٥ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣ لە چوارچێوەی کامپینەکەدا ئەنجامدراوە. دەستپێکی خەبات لە ١٧ی تشرینی دووەم لە قۆسەر و ئەزمیر بە دروشمی 'بە ژن ژیان ئازادییەوە بەرەوە ٢٥ی مژدار' ڕێکخراوە. لە شارەکانی تورکیاشدا پانێڵ، سیمینار، چاوپێکەوتنی ژنان و کۆبوونەوە ئەنجام دراوە

*لە ١٨ی تشرینی دووەمی ساڵی ٢٠٢٣دا بە پێشەنگایەتی تەژەئا ڕێپێوانی گەملیک ئەنجامدار. لە رێپێونەکەدا پەیمانی تێکدانی گۆشەگیری و مەزنکردنی تێکۆشان درا.

*چالاکوانانی تەژەئا لە ٧،٨،٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣دا بەشداری دانیشتینی دادگایی دۆزی کۆبانێ بوون و بانگەوازی پشگیرکردن لە ژنانی تورکیا درا.

*لە ٣٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لەدژی گۆشەگیری بە بەشداری دایکانی ئێشگیری دادپەرەوەری لە ئەنقەرە بەیاننامە خوێندرایەوە.

*لە ١٣-١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا لە ئامەد کۆنفرانسێک بە ناونیشانی' زنجیری بێدەنگی: ڕوخاندنی دیوارەکانی دەوری زیاندانیانی سیاسی، بە بەشداری ژنانی نێونەتەوەی ئەنجمادرا. کۆنفراسەکە دوو رۆژ بەردەوام بوو.

*لە ١٤کانوونی دووەمی ٢٠٢٤دا بەشداری 'ئەزموونی تێکۆشانی فیمینیستانی نێونەتەوەی' پشتیوانی و مۆرکردن و بە ناونیشانی 'تێکۆشانی تەڤگەری ژنانی کوردی ئەمڕۆ و دوێنێ' ئەزموونەکانی خۆیان بڵاوکردەوە.

*لە ٢٧ی کانوونی دووەمی لە ئەزمیر و مێرسین بە ناونیشانی 'سیستەمی یاسایی دیموکراتیک و ڕژێمی گۆشەگیری لە ئیمراڵی پانێڵەکانی ئازادی سازدرا.

لە ١-١٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣دا لە چوارچێوەی کامپینی' ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد' ڕێپێوانی ئازادی ئەنجامدار و تەژەئا پێشەنگایەتی ئەم ڕێپێوانەی کرد.

لە ١٧ی شوباتدا سەبارەت بە هەڵبژاردنی هەرێمی ٣١ئادار 'بەڵگەنامەی هەڵوێستی تەژەئا' بۆ ڕای گشتی بڵاوکرایەوە.

لە چوارچێوەی ٢١ی شوبات ڕۆژی جیهانی زمان، ڕێپێوان، ئاهەنگ  و کۆنسێرتی میوزیک ئەنجامدار. هەر لە ٢١ی شوباتدا پانێڵێک بە ناونیشانی 'ژن و زمان' ئەنجام دار.

*لە ٢٥ی شوباتی ٢٠٢٤دا لە ئامەد پانێڵێک بە ناونشانی 'لە قۆناغی ئاشتیدا ڕاستی ژانان و پرسگیری گۆشەگیری' سازکرا.

*لە چوارچێوەی کامپنەکاندا، بۆ سەرنجخستنەو سەر گۆشەگیری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە سۆشیال میدیادا خەباتی هاشتاگ ئەنجامدرا.

*لە چوارچێوەی کامینەکاندا چالاکیەکانی '٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان' ساڵی ٢٠٢٤ پێکهێنرا.

*وەک ژنانی تاژەئا بە باوەڕداری خەباتی ٨ی ئادارەوە؛ نەورۆزی ٢٠٢٤ کە بە داخوازییەکانی ئازادی و دیموکراسی گەلی کورد پێکهات، بە دروشمی 'بە ژن ژیان ئازادی بەرەوە نەورۆز' پێشوازیمان لە نەورۆز کرد.

*لە چوارچێوەی خەباتی هەڵبژاردنەکانی بەڕێوەبەری هەرێمی ٣١ی ئاداردا لە چەندین هەرێمی کوردستان و تورکیادا ۆرکشۆپی ژنان، کۆنفرانس، ۆرکشۆپی گەڕەکەکان، سەردانی ماڵان، دیداری ژنان، دیداری گەل و نوسراو بڵاوکرانەوە و ئەنجامدران.

*لەچوارچێوەی کامپینەکانماندا کە ڕۆژی ٢٥ی مژدار ڕۆژی تێکۆشان لە دژی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان، ٨ی ئادار، نەورۆز و قۆناغەکانی هەڵبژاردنەکانی بەڕیوەبەری هەرێمی، ٧٥هەمین ڕۆژبوونی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ٤ی نیسان ڕۆژبوونی پیرۆزی لە خۆگرتبوو بە جۆش و بەرفراوانیەوە هەموو چالاکیەک ئەنجامدرا.

ئامانجمانە تێكۆشانمان گەش بکەین

تێکۆشانی ژنان لە هەموو بارودۆخێکدا بەردەوام ببێ. هەموو ئەزموونێکی تێکۆشان لەم رێگە دورودێژەدا و هەیەجانەدا ئەڵقەیەکی زنجیرە کە یەک بە دوای یەکدا دێت. هەر ئەزموون و تێکۆشانی، پارچەیەکە لە تەواوی تیکۆشانی ئێمە. لە بەم باوەڕەوە جارێکیتر ئەوە دیاری دەکەین کە ئامانجی بنەڕەتیمان ئەوەیە  کە هەموو کامپینەکانمان وەک تەڤگەری ژنانی کورد کە بەڕیوەی دەبەین، بە تایبەت بە کامپینی بە ناونیشانی 'بە ژن ژیان ئازادی بەرەو ئازادی' هێز بدەینە ئازادی ژنان. ئەنجامی ڕێکخستنبوون، یەکگرتن و تێکۆشانی هاوبەش بەم کامپینەوە جێگەی خۆی لە مێژوودا بە کاریگەری و دیاریکەر جێگەی خۆی بگرێت.  وەک تەژەئا کە لەسەر بنەمانی پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ئازادی ژن خەباتمان لە چەندین گۆڕەپاندا، بە تایبەت لە گۆڕەپانی سیاسی، جڤاکی، چاندی و ئابووری بەڕێوەدەچێت، ئێمە دیاری دەکەین کە کامپینەکانمان وەک بەرنامەی تێکۆشان دەستپێدەکەین و دەخوێنینەوە. لەم چوارچێوەیەدا جارێکیتر دەستنیشانی دەکەین کە هەموو بەهاکان کە لە چوارچێوەی کامپینەکانماندا دەرکەوتن، هێز بدەن بە تێکۆشانمان و بەهێزی بکەن."

دوای بەیاننامەکە چەندین جار بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی"، "بژی سەرۆک ئاپۆ" و هەڵهەڵە لێدرا، دواتر ژنان تەماشای بەڵگە فیلمێکیان لەسەر چالاکیەکان تەماشاکرد.