فیستیڤاڵی ژنانی زیلان کۆتایی هات
فیستیڤاڵی ژنانی زیلان پاش نمایشی گرووپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
فیستیڤاڵی ژنانی زیلان پاش نمایشی گرووپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.
فیستیڤاڵی ژنانی زیلان بە پێشەنگایەتی یەکێتی ژنانی کوردی ئەوروپا (یەژەکە-ئە) بە درووشمی "بە ژن، ژیان، ئازادی بەرەو شۆڕشی ژن" پاش وتە و نمایشی فۆلکلۆری و کۆنسێرتی مۆسیقا کۆتایی هات.
فەرماندەی یەکینەکانی ژنی شەنگال (یەژەشە) هێزا شەنگالی لە فیستیڤاڵەکەدا سڵاوی شەنگالی گەیاندە ئامادەبووان و سڵاوی لە بەرخۆدانی گەریلا کرد، گوتی: "ساڵی ٢٠١٤ هێڵی خیانەت جڤاکی ئێزدی بێ خاوەن و پاراستن جێهێشت، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار لە چیاکانی کوردستانەوە بۆ هاوکاری و پاراستنی جڤاکی ئێزدی هاتن. لە ئەنجامی بەرخۆدان و تێکۆشان هێزەکانی پاراستنی شەنگال دامەزران. یەکینەکانی بەرخۆدانی شەنگال (یەبەشە) و یەکینەکانی ژنی شەنگال (یەژەشە) ئەمڕۆ گەلی شەنگال و چیاکانی شەنگال دەپارێزن. جڤاکی ئێزدی ئەمڕۆ لە هێڵی بەرخۆدانی زیلاندا خۆی دەپارێزێت و ژیانی خۆی بنیات دەنێت".
پاشان ئیکۆلۆژیستی ئەمریکای باشوور لۆلیتا ڕێخشنان نمایشێکی پێشکەشکرد کە هێمای ژیانکردنە لەگەڵ سرووشت.
فیستیڤاڵەکە بە کۆنسێرتی گرووپی مۆسیقا و هەڵپەڕکێ بەردەوام بوو، ژنان بە جۆشەوە هەڵپەڕکێیان کرد، فیستیڤاڵەکە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.