بە دیمەن

لە شارەکانی ئەڵمانیا درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەنگی دایەوە

بە هەزاران ژن بە جلوبەرگی نەتەوەییانەوە ڕژانە گۆڕەپانەکانی شارەکانی ئەڵمانیاوە، لە پیرۆزکردنی ٨ـی ئاداردا بە بەرزی درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی"یان گووتەوە.

پیرۆزبایی ٨ـی ئادار

لە ئەڵمانیا بە هەزارن ژن بە بۆنەی پیرۆزکردنی ٨ـی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ڕژانە گۆڕەپانی شارەکانی؛ هانۆڤەر، دارمشتاد، فرایبۆڕگ، ترێیر، دووسلدۆرف و بەرلینەوە.

ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی خۆیانەوە بەشداری چالاکییەکانی ٨ـی ئادار بوون، لە چالاکییەکاندا ئاڵا بە وێنەی شەهیدانی ژنی ڕێگەی ئازادیی  بەرزکرانەوە، وە بەردەوامی درووشمەکانی "ژن، ژیان، ئازادی" و "بژی سەرۆک ئاپۆ"یان بە بەرزی دەگووتەوە.

ژنانی بەشداربووی چالاکییەکان کە لە نەتەوە جیاوازەکانەوە بەشداربوون بە گرنگییەوە ئاماژەی بە تێکۆشانی ژنانی کورد بۆ ژیانێکی یەکسانی و ئازادی خوازی کرد، هەروەها بانگەوازییان بۆ فراوانکردنی تێکۆشان کرد.

لە کۆیی چالاکییەکەندا ژنان بە جۆشەوە ئاهەنگییان گێڕا و پەیامی بەردەوامیدانیان لەسەر تێکۆشانی ئازادی ژنان دووپات کردەوە.

لە ڕێپێوانەکە کە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی ژنانەوە ڕێکخران، ڕاگەیاندراوە خوێندرانەوە. لە کۆیی ڕاگەیاندراوەکەدا بە جۆشەوە پێشوازی لە پەیامی ٨ـی ئاداری ڕێبەر ئاپۆ کرا و ڕایانگەیاند پەیامەکەی ڕێبەر ئاپۆ نەخشەڕێگەی ئازادی ژنانە.

هانۆڤەر

دارمشتاد

فرایبۆڕگ

دووسلدۆرف

بەرلین

****