لە سویسرا ژنان خۆیان بۆ مانگرتنی ١٤ی حوزەیران ئامادە دەکەن

لە سویسرا ژنان خۆیان بۆ چوارەمین مانگرتنی ژنان لە ١٤ی حوزەیران ئامادە دەکەن. یەکێتی ژنانی کوردی سویسرا (یەژەکە-سویسرا) بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" داوای لە ژنان کرد بڕژێنە شەقامەکان.

مانگرتنی گشتی ١٤ـی حوزەیرانی ژنان

مانگرتنی ئەمساڵیش هاوارێکی هاوبەشی ژنانە لە دژی سیستەم و عەقڵێتی پیاوسالاری، توندوتیژی، جیاکاری و قۆرخکاری سەرمایەداری.

ژنانی کورد لە چالاکییەکەدا لەهەمانکاتدا خواستی ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەکەنە ڕۆژەڤی مانگرتنەکە.

ژنان لە سویسرا بۆ یەکەمجار لە ١٤ی حوزەیرانی ١٩٩١دەستیان بەمانگرتن کرد. ئەم چالاکیە مێژووییە، کە بە بەشداری زیاتر لە ٥٠٠ هەزار ژن بەرێوە چوو، وەک یەکێک لە گەورەترین مانگرتنەکان لە مێژووی سویسرا تۆمار کراوە.

ژنان لەدژی جێبەجێ نەکردنی یاسای "یەکسانی" کە لە دەستووری ساڵی ١٩٨١دا هاتووە، دەستیان بە مانگرتنی گشتی کرد و وازیان لە ژیان و کار هێنا. ئەم مانگرتنە بۆ نەوەکانی داهاتوو بوو بە ڕێچکەیە و هەتا ئەمڕۆش سەرچاوەی ئیلهامی تێکۆشانە بۆ بەدی هاتنی یەکسانی.

یەژەکە-سە بانگەوازی کرد

یەژەکە-سە ڕاگەیاندراوێکی دا و گوتی: "بەبێ ئازادی ژیان نابێت. وەک ژنان بە پارادایمی بەڕێز ئۆجالانی ئازادیخوازی ژن دەڕۆین. ئازادی جەستەیی وی ڕاستەوخۆ پەیوەستی داخوازییەکانی ژنانە بۆ یەکسانی و ئازادیی."

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژەش بەوەکراوە مانگرتنی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوین تاوەکو سویسرا بووە بە دەنگی هاوبەشی بەرخۆدانی ژنان. ئاماژەش بەوەکراوە لە ڕۆژئاوا تاوەکو ئێران، لە فەلەستین تاوەکو ئەمریکای لاتین ژنان لە گۆڕەپانەکانن.

داواکارییە سەرەکییەکانی ژنانی مانگرتوو بەم شێوەیە خراونەتەڕوو:

- بۆ کاری یەکسان موچەی یەکسان

- کۆتاییهێنان بە توندوتیژی دژی ژنان

- داننان بە بەهای ڕەنج و بە کۆمەڵگەیکردنی

- سەقامگیریکردنی مافی ژنانی کۆچبەر و پەنابەر

- ئەندامانی  FLINTA+وەک کۆمەڵایەتیبوون و یەکسانی قبوڵ بکرێن

- لە دژی سیستەمی سەرمایەداریی پیاو، بونیاتنانی بەدیلی ژیان ئازاد و هاوبەش.

بەرنامەی مانگرتنی ١٤ـی حوزەیرانی یەژەکە-سە

بەرنامەی کۆبوونەوەی گشتی:

  • Aarau – 13:00 – Bahnhofplatz
  • Basel – 12:30 – Barfüsserplatz
  • Bellinzona – 16:00 – Piazza del Sole
  • Bern – 15:00 – Bahnhofplatz
  • Biel – 15:00 – Neumarktplatz
  • Lozan (Lausanne) – 15:00 – Place Sainte-Françoise
  • Luzern – 11:00 – Inselipark
  • Solothurn – 15:00 – Kreuzackerplatz
  • St. Gallen – 10:30 – Kornhaus
  • Zürich – 14:00 – Rundolf Brun Brücke

چالاکییەکانی کاروانی ڕێپێوانی یەژەکە-سە:

  • Bern – 18:00 – Bahnhofplatz
    Meş, muzîk, belavkirina belavokan
  • Zürich – 17:30 – Helvetiaplatz
    Bi korteja YJK-S’ê meş
  • Basel – 18:00 – Claraplatz
    FLINTA+ û korteja jinên Kurd
  • Cenevre (Genève) – 17:00 – Place Neuve
    Belavok, dirûşme, meş