ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی و پارتی چەپ کۆبوونەوە
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەی ژنان بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لەگەڵ پێکهاتەکانی ژنانی پارتە سیاسییەکان کۆدەبنەوە.
ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی لە چوارچێوەی "کۆبوونەوەی ژنان بۆ بنیاتنانی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لەگەڵ پێکهاتەکانی ژنانی پارتە سیاسییەکان کۆدەبنەوە.
لەم چوارچێوەیەدا، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلو و شاندی یاوەری، لەگەڵ وتەبێژی پارتی چەپ، ئیلیکنور باشەر، ئەندامانی یەکێتی یەکسانی ڕەگەزی سەرپیل ئاکپینار و دلارا کورتولوش، کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیشکخرایە سەر گرنگی چارەسەری پرسی کورد بەو شێوەی گەلی کورد دەیەوێت، هەروەها ئاماژەکرا بە گرنگیی بێدەنگکردنی چەکەکان و بەدیهێنانی ئاشتی. جەختکرایەوە پرسی کورد برینێکی قووڵی وڵاتەکەیە و بەبێ چارەسەری ئەم پرسە، دیموکراتیکبوون و گۆڕانی سۆسیالیستی بەدی نایەت.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بانگەوازکرا بۆ ژیانێکی مرۆڤانە و یەکسان و ئازاد.