بە دیمەن

پاژک: هاوڕێمان پەلین زۆزان شەهید بوو

پاژک ڕایگەیاند پەلین زۆزان لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا شەهید بووە و گوتی: "تێکۆشانی هاوڕێمان پەلین بە بەردەوامی تێکۆشانی هاوڕێکانیی و ژنانەوە مەزتردەبێت، کە هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشانی ئازادییدان."

پەلین زۆزان

کۆردیناسیۆنی پاژک ڕایگەیاند پەلین زۆزان کە پێشتر لە نێو کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەژەکەدا کاری دەکرد شەهید بووە. لە ڕاگەیاندراوەکەدا کە لەسەر ماڵپەڕی ئەنتەرنێتی پاژکدا بڵاوکراوەتەوە ڕاگەیاندراوە "لە ڕێپێوانی ٢٣ ساڵەی میلیتانییدا بە ئایدا، بوێری و هەڵوێست ڕوونییەوە پێشەنگایەتی کرد. سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو ژنان و گەلەکەمان و بەتایبەت لە بنەماڵەی هێژای پەلین زۆزانی هاوڕێمان دەکەین. لەسەر بنەمای دڵسۆزی یادکردنەوەی هاوڕێ پەلین کە وەک ئەرکی بنەڕەتی خۆمانی دەزانین، جیهانێک بئافرێنین کە ژن و گەلی تێدا ئازاد بن."

ڕاگەیاندراوەکەی کۆردیناسیۆنی پاژک بەم شێوەیە:

"تێکۆشانی ئازادی ژنمان لە سایەیی میلیتانانی بێهاوتاوە گەیشتە ئەم ئاستەی کە گیانی خۆیانی لە پێناو ئازادیی ژنان و گەلەکەیاندا بەخت بکەن. زیلانەکان، بێرتانەکان و ساریایەکان ئەم هێڵەی ئازادییان ئافراند. هاوڕێی شەهیدمان کە ڕێچکەگری ئەوان بوو، بۆئەوەی ئەم ڕێپێوانی ئازادییە هەنگاو بە هەنگاو بونیادبنێن، گیانی خۆی بەخت کرد. بۆئەوەی ئەم هێڵە ببێتە پراکتیک و ببێتە موڵکی هەموو ژنان، بەئامانجی جیهانێکی ئازادەوە تێکۆشا.

هاوڕێ پەلین زۆزان یەکێک بوو لەو هاورێیانەمان کە لە ٢٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥دا لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، لە هێرشێکی سەختی دووژمندا گەیشتە کاروانی نەمری شەهیدان. لە ڕێپێوانی ٢٣ ساڵەی میلیتانییدا بە ئایدا، بوێری و هەڵوێست ڕوونییەوە پێشەنگایەتی کرد. سەرەخۆشی خۆمان لە هەموو ژنان و گەلەکەمان و بەتایبەت لە بنەماڵەی هێژای پەلین زۆزانی هاوڕێمان دەکەین. لەسەر بنەمای دڵسۆزی یادکردنەوەی هاوڕێ پەلین کە وەک ئەرکی بنەڕەتی خۆمانی دەزانین، جیهانێک بئافرێنین کە ژن و گەلی تێدا ئازاد بن.

هاوڕێمان پەلین لە ساڵی ١٩٨١دا لە وان لە نێو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز پێنج منداڵەدا وەک تاقە کچی بنەماڵەکە لە دایک بووە. لە بنەماڵە وڵاتپارێزانە بوو کە بە ئەسڵی خۆیان بەدلیس-خیزانییە. هاوڕێمان کە هەرە لەتەمەنی منداڵییەوە ئاشنای تەڤگەری ئازادی بوو، وەک خاوەنداری هۆشمەندییەکی قوڵێ نەتەوەیی بوو، تایبەتەمەندییە کوردستانییەکانی وایکرد لە دژی میتینگەری و ستەم لە کوردستاندا هەڵوێست نیشان بدات. هەڤاڵ پەلین لە ساڵانی سەردەمی خوێندی ئامادەییەوە بەشێوەیەکی چالاک بەشداری نێو تێکۆشان بوو، لە ساڵی ٢٠٠١دا ڕێپێوانی شۆڕشگێڕییەکەی بە بڕیاری میلتیانی ڕوونترکردەوە. لەگەڵ ئازاد سەربڵندی براییدا بووە یەکێک لە میلیتانە پێشەنگ و کادرە هەڵبژێردراوەکانی تێکۆشانی ئازادی.

دوای ئەوەی هاوڕێ ئازاد سەربڵندی برای لە ساڵی ٢٠١١دا لە بۆتان شەهید بوو، تێکۆشانەکانی لەسەر ڕێچکەی شەهیدان بەهێزترکرد. تا ڕۆژی شەهید بوونی، وەک کادرێکی پێشەنگ لەسەر هێڵێ پاژک لە هەموو جێگەیەک بە بەهێزییەوە ئەرکەکانی جێبەجێ دەکرد.

خەونی ئازادی و تێکۆشانەکانی هاوڕێمان پەلین بە تێکۆشانی ژنانەوە گەورەتردەبێت، کە هەموو ڕۆژێک لە تێکۆشانی ئازادییدان و بە ژیانی ئازاد و کۆمەڵگەی دیموکراتیک تاجدار دەبێت.

پیاوسالاری، بکووژی ژنان و دووژمنی ئازادی لەناودەچن!

ژن ئازاد دەبێت، جیهانی ئازاد بە دەستی ژنان دێتەئاراوە!

زانیارییەکان لەسەر ناسنامەی هاوڕێمان پەلین بەم شێوەیە:

ناسناو: پەلین زۆزان

ناو و پاشناو: پەلین یڵماز

کات و شوێنی لە دایکبوون: ٢٣ی تشرینی یەکەمی ١٩٨١ / وان.

ناوی دایک: موحسینە

ناوی باوک: شەمسەدین

کاتی بەشداربوون: ٢٠٠١

کات و شوێنی شەهید بوون: ٢٧ کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا."