قەسەدە: دەیان چەتە کوژران
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و دەوروبەری تشرین و پردی قەرەقۆزاق گورزی گەورەیان خوارد. قەسەدە وەڵامی هێزەکانیانی دایەوە و دەیان چەتە کوژران.
چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە ڕۆژهەڵاتی مەنبەج و دەوروبەری تشرین و پردی قەرەقۆزاق گورزی گەورەیان خوارد. قەسەدە وەڵامی هێزەکانیانی دایەوە و دەیان چەتە کوژران.
ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ئەم زانیارییانەی ئاشکرا کرد:
"چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ئەم بەیانییە هێرشیان کردە سەر گوندی قەبر ئیمو لە ڕۆژهەڵاتی شاری مەنبەج. شەڕڤانەکانمان وەڵامی هێرشەکەیان دایەوە و شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و چەتەکان ڕوویدا.
لە هەرێمی پردی قەرەقۆزاقیش هێزەکانمان ئۆتۆمبیلێکی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیان تەقاندەوە. لە ئەنجامدا ٢ چەتە کوژران، هاوکات فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک چوارڕیانی شاری سیرینی بۆردوومان کرد.
لە بەرەی بەنداوی تشرین شەڕڤانانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج هێرشی چەتەکانیان بۆ سەر گوندەکانی مەحشیە تەواحین و خربە توینی ناوچەی ئەبو قەلقەلیان تێکشکاند. لە ئەنجامدا دەیان چەتە کوژران و بریندار بوون. هێزەکانمان دەستیان گرت بەسەر ٢ تانک و چەکێکی تۆپهاوێژ و گولـلەتۆپەکان، هەروەها زرێپۆشێکی جۆری (BMB) و ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکەهەڵگری چەتەکانیان تێکشکاند.
شەڕ لەو هەرێمانە بەردەوامە".