شەهیدانی ئازادی لە ساربروکن یادکرانەوە

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی ئازادی ئەنجامدرا.

لە شاری ساربروکنی ئەڵمانیا مەراسیمی یادکردنەوە بۆ شەهیدانی ئازادی ئەنجامدرا. لە چالاکییەکەدا ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان و شەهیدانی پاریس ئەڤین گۆیی و میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل یادکرانەوە.

ژمارەیەکی بەرچاو لە کوردستانیان و بنەماڵەی شەهیدان ئامادەبوون، پاش خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان، چەند وتەیەک پێشکەش کرا و تیشکخرایە سەر تێکۆشانی شەهیدان، جەختکرایەوە تێکۆشانی شەهیدان بۆ وڵاتێکی ئازاد و حەقیقەت دەگاتە سەرکەوتن.

مەراسیمەکە بە شیعر و ئاواز بەردەوام بوو، یادەکە بە درووشمی "شەهید نامرن" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایی هات.