بە دیمەن

جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی کەبەدەهە لە بورسا دوو چالاکییان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە ئەوان بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی کۆمەڵکوژیی دووەمی پاریس لە بورسا دوو چالاکییان ئەنجامداوە.

جەنگاوەری ئەڤین گۆیی کەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە دژی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس لە بورسا دوو چالاکییان ئەنجامداوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوەکە، چالاکی یەکەم شەوی ٢٢ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٢٣:٠٠ ئەنجامدراوە. راگەیەندرا کە لە گەڕەکی عەلائەدینبەی لە ناوچەی نیلوفەری بورسا دامەزراوە و موڵکی کەسێکی ئاکەپە-مەهەپەیی لە رێگەی سابۆتاژەوە کراوەتە ئامانج.

هەروەها راگەیەندرا کە لە ئەنجامی چالاکییەکەدا زیانێکی زۆر بەر دامەزراوە و موڵکەکە کەوتووە.

بە گوێرەی راگەیەندراوی جەنگاوەرانی ئەڤین گۆیی کەبەدەهە شەوی ٢٣ی کانونی یەکەم کۆگای مارکێتێک بە ناوی دیپ لە گەڕەکی سامانلی سەر بە ناوچەی یەڵدرم لە بورسا کراوەتە ئامانج. راگەیەندرا کۆگاکە بە تەواوەتی سوتاوە.