قەسەدە: ١٤ چەتە کوژران، ٤ ئۆتۆمبیل و ٢ ماتۆڕسکیل تێک شکێندران
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشەکان بۆ سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ١٤ چەتەی تورک کوژران و ئۆتۆمبیل و ٢ ماتۆڕسکیل تێک شکێندران، وە ژمارەیەک چەتە برینداربوون.
قەسەدە ڕایگەیاند لە هێرشەکان بۆ سەر باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج ١٤ چەتەی تورک کوژران و ئۆتۆمبیل و ٢ ماتۆڕسکیل تێک شکێندران، وە ژمارەیەک چەتە برینداربوون.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) ڕایگەیاند، هێزەکانیان لە ئەنجوومەنی سەربازی مەنبەج هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان بە پشتگیری زەمینی و ئاسمانی لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە لە باشووری ڕۆژهەڵاتی مەنبەج، هەروەها لە گوندەواری باکووری بەنداوی تشرین تێک شکێندرا.
ناوەندەکە ڕایگەیاند لە ئەنجامی پێکدادانەکانی ئەم بەیانییە لە دەوروبەری شاری ئەبو قەلقەلی باشووری مەنبەج و گوندەکانی باکووری بەنداوی تشرین، ١٤ چەتەی داگیرکەر کوژراون و دەیان چەتە برینداربوون. هەروەها ٢ زرێپۆش و ٢ ئۆتۆمبیلی دۆشکەهەڵگر و ٢ ماتۆڕسکیلی چەتەکانیان تێک شکاندووە.
ناوەندەکە ئاشکرای کرد تەواوی هێرشەکان تێک شکێندراون و لە دیمەنەکاندا ڕووخاندنی ئامێرەکانی دوژمن لە نزیکترین کاتدا بڵاودەکرێتەوە.