هێرشی چەتەکان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین تێک شکێندرا
ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەوروبەری بەنداوی تشرین تێک شکێندراون و چەتەکان گورزی گەورەیان خواردووە.
ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دەوروبەری بەنداوی تشرین تێک شکێندراون و چەتەکان گورزی گەورەیان خواردووە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج ڕایگەیاند، هێزەکانیان هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە گوندەواری باشووری بەنداوی تشرین لە باشووری کۆبانێ تێک شکاندووە، چەندین چەتە کوژراون و برینداربوون، هەروەها بەشێکیان هەڵاتوون.
ناوەندەکە ڕایگەیاند هێزەکانی ئەنجوومەنی سەربازیی مەنبەج، هێرشەکانی چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیان لە دەوروبەری شارۆچکەی ئەبو قەلقەلی باشووری مەنبەج تێک شکاندووە، هەروەها چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازیی چەتەکانیان تێک شکاندووە و ژمارەیەک چەتە کوژراون. بەڵام تا ئێستە شەڕ و پێکدادانی سەخت لە هەرێمەکە بەردەوامە.
بۆ پشتگیری لە هێرشی چەتەکان، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە چەکی قورس و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان دەوروبەری بەنداوی تشرین و خاڵەکانی پێکدادان دەکاتە ئامانج. لە ئەنجامی تۆپبارانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و بۆردوومانی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان، زیانی ماددی گەیشتووە بە بەنداوەکە.