تولای حاتەم ئۆغۆللاری: دەستبەجێ دەرگایی ئیمراڵی بکەنەوە!

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکان قسەیکرد و ناڕەزایەتی لە بەرانبەر داگیرکارییەکان و گۆشەگیری نیشاندا و وتی: "پێویستە دەسەڵاتداری دەستبەجێ دەرگایی ئیمراڵی بکەنەوە."

هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تولای حاتەم ئۆغۆللاری لە کۆبوونەوەی هاوسەرۆکانی شارەوانییەکانی پارتەکەیدا قسەیکرد. کۆبوونەوەکە لە ناوەندی گشتی دەم پارتی ئەنجامدرا و هاوسەرۆکی گشتی تونجەر باقڕخان و ئەندامانی دەستەی بەڕیوەبەری ناوەندی بەشدار بوون.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا جێگری گشتی دەم پارتی بەرپرسیار لە ئیدارە هەرێمەییەکان محمەد ڕوشتوو قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا شارەوانییەکان بە کاتێکی قورسدا تێپەڕدەبن و لە هەموو ڕوویەکەوە لەژێر فشاردان و هەڕەشەی سەپاندنی قەیوم لە ئارادایە.

دواتر تولای حاتەم ئۆغۆللاری دەرفەتی قسەکردنی وەرگرت و ئاماژەی بەوەدا وێڕایی هەموو فشارەکان لە شارەوانییەکانی دەم پارتی، لە ئێستادا دەیانەوێت لە ڕێگەی (SGK)ەوە شارەوانییەکان گەمارۆ بدەن. دەیانەوێت کارێک بکەن شارەوانییەکانی دەرەوەی ئاکپارتی نەتوانن خزمەت بە گەل بکەن.

لە قسەکانییدا ئۆغۆللاری جەختی لەوەکردەوە لە هەموو هەوڵدانێکدان خزمەتی شارەوانییەکان بەرەوپێشەوە بەرن و لەو ڕێگەیەوە دەیانەوێت بۆ هەرێمەکان سەرچاوەیەکی جێگرەوە بئافرێنن و لە ئیدارەدانی ناوەندی-کۆشک بە دووریان خەنەوە.

ئۆغۆللاری ئاماژەی بەوەشدا لە ئێستادا دەسەڵاتداری بە زیادکردنی باخ و کەموکوڕی لە کرێی کاردا لە ئیدارەدانێکی خراپی وڵاتدایە و گەلی دووچار بە برسێتی کردووە.

'ئامانجی دەسەڵاتداری تورکیا لە ناوبردنی ستاتۆی ڕۆژئاوایە'

لە بەردەوامی قسەکانیدا ئۆغۆللاری سەرنجی خستەسەر ئاڵۆزی و پێشهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا و ئاماژەی بە تێکۆشانی گەلی کورد کرد لەو قۆناغەدا و وتی: "دەسەڵاتداری تورکیا هەموو هەوڵێکی بۆ لەناوبردنی ڕۆژئاوایە. دەبێت ئیدارەی نوێی سووریا دیموکراتیک بێت و دان بە ناسنامە و هەبوونی هەموو گەلاندا بنێت. ئەمە شتێکی گرنگی بنەڕەتییە." ئاماژەی بەوەشدا بوونی سووریایەکی دیموکراتیک گرەنتی ئەمنێتی تورکیایە. جارێکی دیکە بانگەوازییتان لێ دەکەین دەبێت دەستبەرداری دووژمنکاریی ستاتۆی کورد ببن لە ڕۆژئاوا.

'دەبێت چاوپێکەوتن لەگەڵ بەڕیز ئۆجالاندا بکرێت'

لە بەشێكی دیکەی قسەکانییدا ئۆغۆللاری دەستینیشانیکرد هەفتەکانی ڕابردوو داواکارییان بۆ دیداری ئیمرڵی پێشكەشکردووە، بەڵام هێشتا بێ وەڵام ماونەتەوە. ئۆغۆللاری جەختی لەوەکردەوە پێویستە پرسی کورد بە شێوەی دیموکراتیکی چارەسەر بکرێت و وتی: "ئەو شتەی پێویستە دەسەڵاتداری بیکات ئەوەیە دەستبەجێ دەرگای ئیمراڵی بکاتەوە، لەگەڵ بەڕێز ئۆجالاندا چاوپێکەوتن ئەنجام بدرێت و بۆ پرۆژەی ئاشتی خەباتی نوێ دەستپێبکرێت."

ئۆغۆللاری ئاماژەی بە سەردانەکانی بۆ باشووری کوردستان و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی یەنەکە بافڵ تاڵەبانی کرد، ئاماژەی بەوەشدا لە کۆبوونەوەکاندا جەخت لەسەر یەکێتی نەتەوەیی و کورد و بونیادنانی ئاشتی هەرێمەکە کراوەتەوە.

لە کۆتاییدا ئۆغۆللاری ئاماژەی بە فشار و هێرشەکانی دەسەڵاتداری فاشیستی دەوڵەتی تورک لەسەر کۆمەڵگە و هەرێمەکە کرد و جەختی لەوەکردەوە بۆ کۆتایهێنان بەو خراپەکارییانە پێویستە تێکۆشان بەرفراوان بکرێت و بەو شێوەیە دەگەن بە ئامانجی سەرکەوتنیان.