بە دیمەن

ناڕەزایەتی لە دژی هەتەشە ئەنجامدرا، لە حومس قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا

عەلەوییەکانی سوریا، دوای دەنگۆی هێرشکردنە سەر مەزارگەیەکی عەلەوییەکان، هەیئەی تەحریر ئەل شام (هەتەشە)یان شەرمەزارکرد کە سوریای کۆنتڕۆڵ کردووە. لە حومس لە شەودا قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیاندرا.

لە ناوچە کەناراوەکانی ڕۆژئاوای سووریا تەرتوس، جەبلە و لازقیە کە زۆرینەیان عەلەویین، دژی هەتەشە چالاکیی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا.

بەگوێرەی ڕوانگەی سوری بۆ مافی مرۆڤ (سۆهر) و ئاژانسی فەرمی سوریا (سانا) لە شارە گەورەکان و ناوەندی بانیاس و حومس ناڕەزایەتیی هەبووە و پۆلیس لە هەردوو شارەکە لە ٦ ی ئێوارەوە تا ٨ ی بەیانی قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاندووە.

خۆپیشاندانەکان پاش بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆیەک لەسەر میدیای دیجیتاڵ کە هێرشکردنە سەر مەزارگەیەکی عەلەوییەکان نیشان دەدات، دەستی پێ کرد.