لە دەهەمین شارەوانی پاریس وێنەی شەهیدان هەڵواسرا
وێنەی ئەو شۆڕشگێڕانەی لە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ و ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکران لە هۆڵی دەهەمین شارەوانی پاریس هەڵواسرا.
وێنەی ئەو شۆڕشگێڕانەی لە ٢٣ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٢ و ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا شەهیدکران لە هۆڵی دەهەمین شارەوانی پاریس هەڵواسرا.
وێنەی ئەندامی کۆنسەی کەجەکە ئەڤین گۆیی، عەبدولڕەحمان کزل و هونەرمەند میر پەروەر کە لە دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس شەهیدکران، هەروەها وێنەی پێشەنگانی ژنان ساکینە جانسز و فیدان دۆغان و لەیلا شایلەمەز کە ٩ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٣ شەهیدکران، لە هۆڵی دەهەمین شارەوانی پاریس هەڵواسران.
لەسەر وێنەکان " LES KURDES FRAPPÉ DEUX FOÎS EN 10 ANS Â PARIS_ لەماوەی ١٠ ساڵدا لە پاریس ٢ جار کوردان شەهیدکران" نووسرا.
ناوەندی کەلتووری کوردی ئەحمەد کایا کە دووەمین کۆمەڵکوژی پاریس تێیدا ڕوویدا، لەنێو سنووری دەهەمین شارەوانی پاریسدایە. وێنەی شەهیدانی هەردوو کۆمەڵکوژییەکە لەنێوان ٢٣ ی کانوونی یەکەم تا ٩ ی کانوونی دووەم لە بینای شارەوانییەکە دەمێننەوە.