چالاکییەکانی یەژاستار: داگیرکەرێک سزادرا، کامێرایەکی حەراری لەناوبرا
لە چالاکییەکانی یەژاستاردا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، داگیرکەرێکیش برینداربوو. کامێرایەکی چاودێری حەراریش لەناوبرا.
لە چالاکییەکانی یەژاستاردا سەربازێکی تورکی داگیرکەر سزادرا، داگیرکەرێکیش برینداربوو. کامێرایەکی چاودێری حەراریش لەناوبرا.
راگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە بەم جۆرەیە:
"لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ؛
٢٢ی کانونی یەکەم لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ٢ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢١ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:٣٠ و ١٤:٣٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٠٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی کەسی دەستوەردان بەرامبەر ئەو داگیرکەرانە ئەنجامدرا کە روویان کردبووە تونێلەکانی شەڕی ئێمە.
٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٥:٣٠ و ١٦:٤٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی بە چەکی قورس لە داگیرکەران درا.
٢٣ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٢:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی بە نیشانەشکێنی لە داگیرکەران درا و داگیرکەرێک بە سزاگەیەندرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٦:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئامێدی کاتێک داگیرکەران هەوڵیان دەدا دەوروبەری سەنگەرەکانمان بە پەردە داپۆشن، کرانە ئامانجی چالاکی نیشانەشکێنی. لە ئەنجامی ئەو چالاکیەی هێزەکانی یەژاستارماندا داگیرکەرێک برینداربوو.
لە هەرێمی مەتینا؛
٢٤ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:١٠ لە گۆڕەپانی بەرخودانی سەری مەتینا کامێرایەکی چاودێری حەراری داگیرکەران بە نیشانەشکێنی لەناوبرا. چالاکییەکە لەلایەن هێزەکانی یەژاستارمانەوە ئەنجامدرا.
هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە تەقەمەنی قەدەغە؛
٢٠، ٢٣ و ٢٤ی کانونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم ٣ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٢ی کانونی یەکەم لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی ٢ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
٢٢ و ٢٤ی کانونی یەکەم لە هەرێمی مەتینا تونێلەکانی شەڕی ئێمە لە گۆڕەپانی بەرخودانی شێلازێ ٧ جار بە تەقەمەنی قەدەغە بۆردومان کران.
هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر؛
٢١، ٢٢، ٢٣ و ٢٤ی کانونی یەکەم لە هەرێمی خواکورک گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شەهید شەریف، شاخی رۆست، بەربزن، شاخی شەهید زنار، لۆلان ٧ جار، لە هەرێمی گارە گۆڕەپانەکانی دێرەشێ، مژێ، دەشتی کافیا، شاخی سێدارێ، زەنگیل، زێڤکێ ١٣ جار، لە هەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانەکانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی ٢ جار؛ بە گشتی ٢٥ جار ئەو شوێنانە بە فرۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
٢٤ی کانونی یەکەم لەهەرێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار ١٣ جار بە هەلیکۆپتەر بۆردومان کرا".