ئێشکگری لەسەر سنووری قامیشلۆ بەردەوامە: گەل ڕێگە بە داگیرکاری نادات
لە چالاکییەکەی سەر سنووری قامیشلۆدا، گوترا "ئەنجامەکە بێ وێنە دەبێت". چالاکوانەکان دەڵێن "گەلی بەرخۆدەر ڕێگە داگیرکاریی نادات".
لە چالاکییەکەی سەر سنووری قامیشلۆدا، گوترا "ئەنجامەکە بێ وێنە دەبێت". چالاکوانەکان دەڵێن "گەلی بەرخۆدەر ڕێگە داگیرکاریی نادات".
لە ناوچەی نسێبینی ماردین، لەسەر سنووری قامیشلۆ، چالاکیی ئێشکگری لە دژی هێرشە داگیرکارییەکان دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) لە ١٣ هەمین ڕۆژیدایە.
جەماوەر بەرە بەیانی لە گۆڕەپانی چالاکییەکە کۆبوونەوە. لە چالاکییەکەدا دروشمی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا شەرەفمانە" بەرزکرایەوە. گەلێک کەس لە ئێلحەوە بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد.
سڵاو لە بەرخۆدان کرا
وتەبێژی ئەنجوومەنی دەم پارتی شارەوانی ئێلحی دەست بەسەردا گیراوە بەشیر بیلیر، سڵاو لە بەرخۆدانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا کرد. بیلر گوتی: "گەلی کورد بۆ ئاشتی و ئازادی تێدەکۆشێت، لەگەڵ ئەوەشدا هەمیشە هێرش دەکرێتە سەر ئەم داواکارییە بۆ ئازادی و ئاشتی، لەمڕۆشدا دەوڵەتانی داگیرکەر ڕێگە نادەن گەلی ڕۆژئاوا پێکەوە بژین. گەلی ڕۆژئاوا لە بەرانبەردا تێکۆشانێکی مەزن بەڕێوەدەبات. گەلی کورد دەیەوێت لەسەر خاکەکەی خۆی لەگەڵ هەموو گەلان بژی. بەدەر لە تێکۆشان ڕێگەیەکی تر نییە، بێگومان ئەم تێکۆشانە بەردەوام دەبێت. بەرخۆدان دەکەین چی دەبێت بابێت ئەنجامەکەی بێ وێنە دەبێت".
'گەل ڕێگە بە ئێوە نادات'
پەرلەمانتاری دەم پارتی بێریتان گونەش ئالتین نزیکایەتی تورکیا وەک "نزیکایەتی داگیرکاری" پێناسە کرد. بێریتان گونەش ئالتین وتی: "گەلی کورد بەرخۆدان دەکات، تێدەکۆشێت،ڕێگە بە داگیرکاری ئێوە نادات لەوێ". بێریتان گونەش وتیشی: "شتێک لەبیر دەکەن، لەوێ ئیرادە هەیە. گەلانی ئەوێ دەیانەوێت خۆیان بەڕێوەببەن، کەس ناتوانێت دەست لە ئیرادەی گەلانی ئەوێ بدات".
بێریتان گونەش ئالتین پیرۆزبایی جەژنی کریسمس لە کریستیانەکان کرد و خوازیارە جەژنەکە ببێتە ئامرازێک بۆ ئاشتی.