سیاسەتمەداری کورد موسا کورهان کۆچی دوایی کرد
سیاسەتمەداری کورد موسا کورهان (٧١ ساڵ) کە دوو مانگە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، کۆچی دوایی کرد.
سیاسەتمەداری کورد موسا کورهان (٧١ ساڵ) کە دوو مانگە لە نەخۆشخانە چارەسەر وەردەگرێت، کۆچی دوایی کرد.
سیاسەتمەداری کورد موسا کورهان کۆچی دوایی کرد. کورهان (٧١ ساڵ) بۆ ماوەی دوو مانگ چارەسەری وەردەگرت، دوێنێ ئێوارە کۆچی دوایی کرد. ئەمڕۆ لە گۆڕستانی زەڤە بەخاک سپێردرا. بنەماڵەی کورهان و پەرلەمانتاری دەم پارتی سەباحەت ئەردۆگان ساریتاش و تەڤگەری ژنانی ئازاد (تەژەئا) و دایکانی ئاشتی و هاوسەرۆکانی شارەوانی سێرت سۆفیا ئالاگاش و محەمەد قەیسی، مەبیا_دەر و توای_دەر و هاوڵاتیان بەشداری مەراسیمەکە بوون. پرسەی کورهان لە ماڵی پرسەی مەیدان بەڕێوەچوو.
هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان دەربارەی کۆچی دوایی کورهان، گوتی: " زۆر دڵتەنگم بەهۆی کۆچی دوایی مام موسا، کە لە زۆر گۆڕەپاندا لەگەڵ پارتەکەمان خەباتی کردووە، یادگارییەکی گرنگی تێکۆشانی ئێمەیە. کاتێک لەگەڵ موراد کورهان خەبات دەکەین، هەبوونی ئەو هەردەم هێز و مۆراڵمان پێ دەدات. سەرەخۆشی لە پارتەکەمان و بنەماڵە و دۆستانی دەکەین. جێگەی بەهەشت بێت".