شێخ مورشید خەزنەوی: پارتە کوردستانییەکان دەبێت ناکۆکییەکانیان بەلاوەنێن

مامۆستای ئاینی شێخ مورشید خەزنەوی بەرپرسیارێتی مێژووی بە بیری گەلی کورددا هێنایەوە و وتی: "گەر سەرنج بدەینە سەر ئەزموونی مێژوومان بە ئاسانی لەوە تێدەگەین ئەوەی شکستی بە شۆڕشمان هێناوە ناکۆکییەکان بووە."

لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە سووریا، لە هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا هەوڵدانەکان بۆ دیالۆگ و نزیکردنەوەی نێوان کوردان زیاد بوون. شێخ مورشید خەزنەوی کە مامۆستایەکی ئاینییە و یەکێکە لە کەسایەتییەکانی سازدانی دیالۆگی قۆناغەکە و لەسەر ئەو مژارە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد.

شێخ مورشید خەزنەوی لە دەستپێکی قسەکانییدا جەختی کردەوە لەسەر گرنگی یەکگرتووی نێوان کوردان و ئاماژەی بەوەدا بەشێکی بنەڕەتی کۆیی شکستی شۆڕشەکانی کورد بەهۆی ناکۆکی ناوخۆییەوە بووە، بە سەرنجدان لە ئەزموونی مێژوو. خەزنەوەی نمونەی شۆڕشەکەی ماندێلای هێنایەوە بەوەی لەگەڵ یەکگرتووی گەلدا شۆڕشەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا و ئەمەی وت: "بۆیە دەبێت گەلی کورد لە نێو خۆییدا ناکۆکییەکان بەلاوەنێت، خاوەنی هۆشمەندییەکی مەزنی مێژووین. هەموو شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی ناکۆکیی و پێکنەهێنانی هاوپەیمانێتی شکستییان هێناوە. مافی ئەوەمان هەیە بپرسین لە خۆمان داخۆ بۆچی شۆڕشەکان نەگەشتوون بە ئامانجی سەرکەووتن.

کاتێک لە مێژوو دەڕوانین دەبینین شکستی شۆڕشە کوردییەکان بەهۆی بەهێزی دووژمنەوە نەبووە، بەڵکو هۆکاری بنەڕەتی نەبوونی هاوپەیمانێتی و یەکگرتووی بووە لە نیوان کورداندا. لە ڕۆژئاوای کوردستان و سووریادا قۆناغێکی نوێ لە ئارادایە، گەلی کورد دەرفەتی پشتیوانی دۆستەکانی هەیە. گەر کوردان لەم قۆناغەدا ناکۆکبن ئەوا دۆستانیان چۆن هاوکارییان دەکەن؟ بۆیە لە ئێستادا یەکێتی کوردان، ڕێککەوتنی سیاسی و ڕێکخراوەی لە هەموو کاتێک گرنگتر و کاریگەرترە."

'دەبێت بە بونیادنانی یەكێتی، ئاستەنگییەکانی دووژمن تێپەڕێنن'

لە بەشێکی دیکەی قسەکانییدا خەزنەوی جەختی لەوەکردەوە لە ئێستادا گەلی کورد بە هەموو شێوەیەک لە یەکگرتووی و هاوپشتی یەکتردان، بەڵام ئەوەی بووە بە کێشە ناکۆکی و ڕێکنەکەوتنی پارت و لایەنە کورییەکانە، کە بەشێکییان ئامانجەکانی گەل دەکەن بە بەرژەوەندی شەخسی و حزبیی خۆیان. خەزنەوی ئاماژەی تیشکی خستەسەر کۆبوونەوەکەی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە و پارتی ئەنەکەسە و ئەمەی وت: "لە دوای ئەو کۆبوونەوەیە ئامادەکارییەکان بۆ پێکهێنانی شاندێکی هاوبەش بۆ ڕۆشتە دیمەشق لە ئارادایە. لەم قۆناغە کاریگەرەدا هەموو هەوڵێکی دووژمن بۆ قوڵکردنەوەی ناکۆکییەکانە، بۆیە دەبێت گەل پارتە سیاسییەکان و گەلەکەمان بە یەکێتی خۆیان ئاستەنگییەکانی دووژمن تێپەڕبکەن و گرنگی ئەم قۆناغە باش هەڵسەنگێنن."

لە بەردەوامی قسەکانییدا خەزنەوەی جەختی لەوە کردەوە نابێت هیچ پاساوێک هەبێت بۆ درووستنەبوونی ڕێککەوتنی نێوان پارتە کوردییەکان، ئاماژەی بەوەدا گەل چاوەڕێی ئەوەیە کە پارتە کوردییەکان بە شاندێکی یەکگرتووی هاوپەیمانییەوە بچنە دیمەشق.

'دەبێت پارتە سیاسییەکان گرنگی قۆناغەکە لەبەرچاو بگرن'

لە کۆتاییدا خەزنەوی جارێکی دیکە جەختی لەوەکردەوە دەبێت پارتە سیاسییەکان بە گوێرەی ژینگەی گرنگی قۆناغەکە بجوڵێنەوە و جیاوازییەکانیان بەلاوەنێن، گەرنا ناتوانرێت ڕککەوتن بسازنرێت و ئەمەی وت: "ئەمڕۆ ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕۆژەڤدایە. ئەم ناوچەیە کە سەردەمانێک بەشێکی بچووکی جیهان بووە، ئەمڕۆ بووەتە دەنگێک لە جیهاندا. سەرەڕای قەبارە بچووکەکەی، بەڵام شوێنێک بوو کە هەڵوێستێکی گەورەی نیشان دەدا. بۆیە ڕۆژئاوای کوردستان پێویستی بە پشتیوانی بزووتنەوە کوردییەکانی پارچەکانی دیکە هەیە. کوردستان هەیە. ئەمڕۆ ئەو ڕۆژەیە کە لەگەڵ گەلدا بین و دەستی درێژکراوە نەگەڕێنینەوە. ڕۆژئاوای کوردستان لە ڕۆژانی سەختدا لەگەڵ کورداندا بووە و قوربانی مەزنی داوە. ئەمڕۆ ڕۆژی یەکلاکردنەوەی چارەنووسە،  ڕۆژی شەرەف و نامووسە. هەر بۆیە چاوەڕێی پاڵپشتی هەموو هێزەکانی کوردستانین بۆ پێکهێنانی یەکڕیزی کورد."