تورهالی: رۆژئاوا دەرفەتێکی مێژووییە بۆ کورد
حافز ئەحمەد تورهالی باسی لەوەکرد کە دەرفەتە مێژووییەکەی رۆژئاوا دەبێت بە یەکێتی گەلی کورد تاجدار بکرێت و وتی، "ئەوە بەرپرسیارێتیەکی پیرۆزە کە شەهیدانمان و گەلەکەمان بە ئێمەیان داوە".
حافز ئەحمەد تورهالی باسی لەوەکرد کە دەرفەتە مێژووییەکەی رۆژئاوا دەبێت بە یەکێتی گەلی کورد تاجدار بکرێت و وتی، "ئەوە بەرپرسیارێتیەکی پیرۆزە کە شەهیدانمان و گەلەکەمان بە ئێمەیان داوە".
سەرۆکی گشتیی بزوتنەوەی زانایانی ئیسلامی کوردستانی سەردەم و هاوچەرخ حافز ئەحمەد تورهالی ئەوەی خستەڕوو کە لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکان بۆ سەر دەستکەوتەکانی گەلی کورد پێویستی بە پێکهێنانی یەکێتی هەیە.
تورهالی لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات بە بیری هێنایەوە، کە گەلی کورد ١٠٠ ساڵە بێ ناسنامە و بێ ستاتۆکراوە، لەم سەردەمەدا قوربانی زۆریداوە و وتی، "سەدامی ستەمکار رووخا، بەشار ئەسەد رووخا. ئەمە یاسای خودایە کە ناگۆڕێت؛ ستەم تاسەر بەردەوام نابێت. خوداوەند دەفەرمێت، 'ئێوە دەبینن کە ستەمکاران چۆن دەڕوخێن'. بەو وتەیە بیرمان دەهێنێتەوە کە ئەو مرۆڤانەی لە بەرامبەر ستەم خۆڕاگری دەکەن، چۆن سەردەکەون".
تورهالی ئەوەشی خستەڕوو کە لە سەد ساڵی رابردوودا گەنجانی کورد و گەلی کورد تا مردن خۆڕاگرییان کردووە و سەریان دانەنەواندووە. مردن، ئەشکەنجە لەوان کراوە، بەڵام سەریان بۆ دوژمن دانەنەواندووە. لەمرۆشدا ئەو دۆخەی لە رۆژئاوا هاتووەتە کایەوە، بەرپرسیارێتی دەخاتە ئەستۆمان، کە خۆڕاگری بکەین لەسەر رێچکەی سەدان هەزار شەهید هەنگاو بنێین".
باسی لەوەشکرد کە ئەگەر گەلی کورد لە عێراق و سوریا ستراتیژێکی نەتەوەیی ساز نەکەن، دەستکەوتەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە و جەختی کردەوە، کە لە رێگەی پێکهێنانی یەکێتییەوە ئەو دەرفەتە مێژووییانەی هاتووەتە ئاراوە بپارێزین".
حافز ئەحمەد تورهالی جەختیشی کردەوە، پاراستنی ئەزمونی رۆژئاوا بەرپرسیارێتی هەموومانە. خوداوەند و پێغەمبەریشمان بەردەوام هانیانداوین بۆ یەکڕیزیی و یەکگرتوویی و ئەو رێگەیان نیشانداوین. ئەگەر هێزەکانمان تووشی پەرت بوون وپرش و بڵاوبوون ببن، ئەگەر نەتوانین یەکێتی خۆمان ساز بکەین، ئەو دەرفەتە لەبەردەمماندا دەگۆرێت بۆ مەترسییەکی گەورە.
بڕواداران، رۆشنبیران، وڵاتپارێزان، مرۆڤە خاوەن ویژدانەکان دەبێت لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەرکی خۆیان بە جێبگەیەنن و لەپێناو یەکڕیزیدا بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن.
وەک گەلێک کە دەیان ساڵە رووبەڕووی کۆمەڵکوژی، دوورخستنەوە، زیندان و نادادی دەبینەوە، دەبێت ئیتر یەکبگرین، یەکێتیمان بەهێز بکەین. مرۆڤە بڕوادارە سوونەکان، عەلەویەکان، ئێزدی، ئاشوری، نوێنەرانی هەموو باوەڕییەکان لە کوردستان دەبێت پێشەنگایەتی بۆ ئەو داواکاریەی یەکێتی گەل بکەن. بۆ پارێزگاری لە بەهاکانی گەلەکەمان، ئەگەر ئێمە یەکێتی خۆمان ساز نەکەین ١٠٠ ساڵی دیکە ناچار دەبین کە ئەو دۆخە بۆ رۆڵەکانمان بگێرینەوە. دەبێت خاوەنداری لەم دەرفەتە مێژووییە بکەین و پێشەنگایەتی بکەین. یەکێتی گەلەکەمان ئایندەمان بونیاد دەنێت و رێگەی ئازادیمان دەکاتەوە. دەبێت ئەو دەرفەتە بەکاربهێندرێت. ئەمەش بەرپرسیارێتی هاوبەشی هەموومانە".