دادگای دەستووری داواکارییەکەی حامیلی یڵدرمی لە ئیمرالی ڕەتکردەوە
حامیلی یڵدرم، کە لە ئیمرالی زیندانیە، بەهۆی ڕێگری لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی، سکاڵای ئاراستەی دادگای دەستووری کردبوو. داواکارییەکەی لەلایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە.
حامیلی یڵدرم، کە لە ئیمرالی زیندانیە، بەهۆی ڕێگری لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی، سکاڵای ئاراستەی دادگای دەستووری کردبوو. داواکارییەکەی لەلایەن دادگاوە ڕەتکرایەوە.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێزۆپۆتامیا، حامیلی یڵدرم کە لە زیندانی ئەمنی باڵای ئیمرالی زیندانی کراوە، بە هۆی ڕێگری لە مافی پەیوەندی تەلەفۆنی سکاڵای ئاراستەی دادگای دەستووری کرد. دادگای دەستووریش داواکەی ڕەتکردەوە.
لە ٧ی ئەیلولی ٢٠٢٠ دادگای تاوانەکانی ئیمرالی پەیوەندییە تەلەفۆنیەکانی حامیلی یڵدرمی بۆ ماوەی ٦مانگ قەدەغە کرد. هۆکاری قەدەغەکردنەکە ئەوە بوو کە یڵدرم پەیوەندی ڕێکخستنی لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ دەگرێت. دادگا لە ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٠دا یڵدرمی لەو سزایە ئاگادار کردەوە. یڵدرم لە ٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ سکاڵای لە دادگای تاوانەکانی ١ی تاوانە قورسەکانی بورسا تۆمار کرد و داوای کرد مافی قسەکردن بە تەلەفۆنی بۆ بگێڕدرێتەوە. داواکاری گشتی بە بیانووی ئەوەی دواکارییەکە لە کاتی خۆیدا پێشکەش نەکراوە، داواکارییەکەی ڕەتکردەوە. پاشان حامیلی یڵدرم لەدژی ئەو بڕیارە سکاڵای ئاراستەی داواکاری گشتی کرد.
هەروەها دادگای یەکەمی تاوانە قورسەکانی بورسا لە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠ بڕیاری دەرکرد و ئیدعای کرد کە "بڕیارەکە بەپێی ڕێکارەکانە" و داواکارییەکەی یڵدرمی بەو شێوەیە ڕەتکردەوە. لە ٢١ی کانوونی دوووەمی ٢٠٢١، یڵدرم بە بیانووی ئەوەی مافی وەرگرتنی زانیاری پێشێل کراوە، قەدەغەکردنی مافی پەیوەندی تەلەفۆنی لە هەلومەرجی ئێستادا نایاساییە" سکاڵای تۆمار کرد.
دادگای دەستووری بە بیانووی ئەوەی پرۆسەی داواکارییەکە بەپێی ڕێکارەکان ئەنجام نەدراوە، داواکارییەکەی ڕەتکردەوە.
جێی ئاماژەیە حامیلی یڵدرم تا ئێستا لەگەڵ پارێزەرەکانی کۆنەبووەتەوە. لە ماوەی ٨ ساڵدا تەنها ٢ جار لە گەڵ بنەماڵەکەی دیداری ئەنجام داوە.