دەبێت بە ڕۆحی کۆبانێ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین

پێویستە گەلی کورد و دۆستانی، ئینترناسیۆنالیست، دیموکرات، ئازادیخواز و فێمینیستەکان پشتیوانی لە ڕۆژئاوای کوردستان بکەن کە کورد، عەرەب، سوریانی و ئێزدی و چەندین نەتەوەی دیکە لەخۆدەگرێت.

خاوەنداری لە ڕۆژئاوا

وەک دەزانرێت لە ٢٧ی تشرینی دووەم (HTS) و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک هێرشیان کردە سەر حەلەب، حەما، حومس و دیمەشق و بەم شێوەیە ڕژێمی بەعس لە ژێر دەسەڵاتی دیکتاتۆری ئەسەد ڕووخا. دوای ٦١ ساڵ گۆڕانکارییەکی نوێ لە سوریا دەستیپێکرد. بێ گومان ڕێگا و ئامرازەکانی ئەم گۆڕانکارییە بە خەباتی هێزەکان لە سوریا لە ڕۆژ و مانگەکانی داهاتوودا دیاری دەکرێت. واتە ئێمە هێشتا لە پرۆسەیەکی نادیارداین.

بەڵام بۆ ئەم داهاتووە نادیارەدا دەبێت شیکاری ڕوون و بەرچاو بکەین. لەم چوارچێوەیەدا لە هەمان کاتدا دەبێ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین. بەو ڕۆحی کۆبانێ کە لە دژی چەتەکانی داعش نیشاندرا، دەبێت بەهەمان شێوە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکەین. بەم ڕۆحەوە دەبێت شیکارییەکی قووڵ بۆ ئەم پرۆسە نادیارە بکەین، پێویستە مرۆڤەکان پێش هەموو شتێک HTS بناسن و لێی تێبگەن، هەروەها هێزەکانی سوپای نەتەوەیی کە پشت بە تورکیا دەبەستن و پێکهاتەکانی ئیدارەی خۆبەرێوەبەری ڕۆژئاوا بەگشتی بناسن.

وەک دەزانرێت دەستەی تەحریر شام (HTS) لە ٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ بە یەکگرتنی بەرەی فەتح ئەلشام، بەرەی ئەنسارەدین، جەیشی سوننە، لیوای ئەلحەق و بزووتنەوەی نورەدین زەنگی وەک درێژەپێدەری ئەلقاعیدەی سوریا، ڕێکخراوێکی سەلەفی جیهادییە. محەممەد ئەلجۆلانی کە لە هەموو جیهان و لە تورکیا لە لیستی تیرۆردایە، سەرکردایەتی دەکات. کەسێکی وەهایە کە بە ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵات داوای دەستگیرکردنی کراوە.

باشە، HTS چۆن دروست بوو؟ HTS سەرەتا لە ساڵی ٢٠١١ لە ژێر ناوی بەرەی نوسرە کە قاعیدەی سوریا بوو دامەزرا. دامەزرێنەری داعش، ئەبوبەکر بەغدادی بوو. جۆلانی وەک هەمووان دەزانن دەستی ڕاستی ئەبوبەکر بەغدادی بوو و سەرەتا بەرپرسی باڵی ئەو ڕێکخراوە بووە لە عێراق. پاشان بە فەرمانی بەغدادی چووە سوریا و ئەلنوسرەی لەوێ دامەزراند. دوای کۆتایی هاتنی داعش، ئەلنوسرە ناوی خۆی گۆڕی. واتا دوای کۆتایی هاتنی داعش، جۆلانی ڕێکخراوە جیاوازەکانی لە ژێر یەک چەتردا کۆکردەوە و دەستەی تەحریر شام HTS ی دامەزراند.

سوپای نەتەوەی سوریا (NSA) کە لە ساڵی ٢٠١١ لەگەڵ بەهاری عەرەبی پەیوەندی بە تورکیاوە کرد، دۆخی سوریای گۆڕی و سەرەتا لە ژێر ناوی سوپای ئازادی سوریا (OSO) پێکهێنرا. پاشان ناوی خۆی گۆڕی و بوو بە سوپای نەتەوەیی سوریا. بەڵام لەناو ڕێکخراوی OSO یان NSA چەندین گروپی جیاواز هەن. ڕێکخراوێکە کە چەندین گروپی وەک لیوای سەمەرکانت، تومەناحەمزە، لیوای سوڵتان موراد لەخۆدەگرێت.

لەسەرەتادا زۆر لایەنی دیکە هەبوون کە خوازیاری دیموکراسی بوون لە سوریا، بەڵام بە پاڵپشتی تورکیا ئەو هێزانە بەلارێدا بران و بوون بە هێزێک لە پێناو تورکیا. لە ئویغورەوە هەتا ئۆزبەکستان، لە چینەوە هەتا تورکمانستان و چەکدارانی داعش بوونە ئەندامی ئەم ڕێکخراوە چەتەگەرییە. ئەم چەتانە کە مرۆڤ دەکوژن، کەس دەڕفێنن، بازرگانی بە مادەی هۆشبەرەوە دەکەن و تاڵانی دەکەن، دەستدرێژی دەکەن و تاوانی زۆر ئەنجام دەدەن، نیشاندەری ئەوەیە کە ئایندەی سوریا بەرەو کوێ دەبەن. کاتێک مرۆڤ گرنگی بەم دوو ڕێکخراوە دەدەن، واتە هەردوو ڕێکخراوی تەحریر شام HTS و سوپای نەتەوەیی سوریا دەست نیشانکراوی تورکیا، دەبینرێت کە سوریا بەرەو چ پرۆسەیەکی تاریک دەچێت. واتا پرۆسەیەکی تاریک چاوەڕێی گەلانی سوریا دەکات.

بە دڵنیاییەوە ئیدارەی خۆبەرێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە بەرامبەر بەم تاریک پەرەستانە ڕووناکییە. وەک ڕووناکییەک بۆ کۆتایی هێنان بەم تاریکییە دەبینرێت، وەک باخچەی باوەڕەکان و گەلان وایە کە هەموو گەلان، نەتەوە و ئایین و باوەڕەکان تێیدا بەشێوەیەکی دیموکراتیک ژیان دەکەن. بەڵام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم باخچەیە بهێنن و ڕووناکی گەلان بکوژێنێتەوە و سوریا بەرەو تاریکی ببەن، دەوڵەتی داگیرکەر و فاشیستی تورک بە هەموو شێوەیەک پاڵپشتی چەتەکانی دەکات و بۆخۆی هێرش دەکات.

بە هێرشە فاشیستەکانی، دەیەوێت ئایندەی گەلانی سوریا تاریک بکات، هیواکانیان لەناو ببات. بۆیە لە ڕێگەی چەتەکانی سوپای نەتەوەییەوە هێرش دەکەنە سەر گەلانی هەرێمەکە. لەو چوارچێوەیەدا دەیەوێت شۆڕشی گەلی ڕۆژئاوا لەناو ببات، هیوای ئازادی و دیموکراسی وخوشک و برایەتی گەلان، یەکسانی و هیوایان لەسەر ئەم خاکە لەناو ببات. بەم ئامانجەوە هێرشەکانی بۆ سەر منبج و قەرەقۆزاخ و تشرین پەرە پێدەدات و لەهەوڵی هێرش کردنە بۆ سەر کۆبانێ.            

بۆیە پێویستە گەل، ئایین، باوەڕەکان و هۆزەکانی ڕۆژئاوای کوردستان لە دەوری ئەم باخچەی گەلانە کۆببنەوە. بۆ ئەوەی ئەم داهاتووە گەش و ڕووناکەی ڕۆژئاوای کوردستان لە هەموو سوریادا بڵاوبێتەوه، ئەمە ئەرکی هەموو مرۆڤایەتییه. ئەمە ئەو تێکۆشانەیە کە داهاتووی سوریا دیاری دەکات. پێویستە لەم چوارچێوەیەدا هەڵسەنگاندن بۆ گەلانی سوریا بکرێت، بۆ ئەمەش پێویستە هەر کەسێک خاوەنداری لە ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا و پاڵپشتی هێزەکانی یەپەگە-یەپەژە و ئاسایس و قەسەدە بکات.

گەلی کورد و دۆستانی، ئینترناسیۆنالیست و دیموکرات، ئازادیخواز و فێمینیستەکان دەبێ پشتیوانی لە تێکۆشانی ڕۆژئاوا بکەن کە کورد و عەرەب، سووری و ئێزدی و چەندین شوناسی نەتەوەیی دیکە لەخۆ دەگرێت. وەک چۆن ١ی تشرینی دووەم لە هەموو جیهاندا وەک ڕۆژی جیهانی کۆبانێی پێشوازی لێدەکرێت، پێویستە بە هەمان ڕۆحی کۆبانێ خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکرێت.

هەروەها پێویستە گەلی چوارپارچەی کوردستان بەتایبەتی باکووری کوردستان سنووری ڕۆژئاوا لە بەرەی خۆیان هەڵبگرن و بچنە پاڵ بەرخۆدانی ڕۆژئاوا. تەنیا بەم شێوەیه داهاتووی گەلان و بیروباوەڕەکانی ڕۆژئاوا و سوریا مسۆگەر دەکرێت. هەروەها پێویستە هەموو مرۆڤایەتی بە ڕۆحی کۆبانیەوە خاوەنداری لە ڕۆژئاوا بکات. مێژوو و مرۆڤایەتی چاوەڕوانی ئەمەمان لێدەکەن. مرۆڤایەتی، دیموکراسی، ئازادی و یەکسانی، خوشک و برایەتی گەلان چاوەڕوانی ئەمە لە مرۆڤە دیموکرات و ئینترناسیوناڵیستەکان دەکات. ئەمڕۆ ڕۆژی بەشداری و خاوەنداری لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوایە.