لەبەردەم پەرلەمانی بریتانیا بانگەوازی، "ڕۆژئاوا بپارێزە" ڕاگەیەندرا
چالاکوانانی Young Struggle، خوازیاری هاودەنگیی نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژئاوا بوون و داوایان لە حکومەتی بریتانیا کرد کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بهێنێت.
چالاکوانانی Young Struggle، خوازیاری هاودەنگیی نێونەتەوەیی بۆ ڕۆژئاوا بوون و داوایان لە حکومەتی بریتانیا کرد کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا بهێنێت.
چالاکوانانی ڕێکخراوی گەنجانی سۆسیالیستی Young Struggle لە شاری لەندەنی پایتەختی بریتانیا لە بەردەم بینای پەرلەمان کۆبوونەوە و بە هەڵکردنی پانکارتی"رۆژئاوا بپارێزە"، سەرنجیان بۆ سەر هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک ڕاکێشا.
لە ڕاگەیەندراوی چالاکواناندا ڕاگەیەندرا؛
"ئەو هێزانەی لە دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد هاتنە سەر دەسەڵات، دوژمنی شۆڕشی گەلانی باکوور و ڕۆژهەڵات و سوریان/ڕۆژئاوای کوردستانن. ئەوان لەگەڵ چەتەکانی دەوڵەتی تورک یەکیان گرتووە و هەوڵی لەناوبردنی تێکۆشان و دەستکەوتەکانی گەلی کورد دەدەن.
بە درێژایی مێژوو بریتانیا پاڵپشتیی هێزە ئیسلامییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی کردووە و ڕێگەی پێداون بێنە سەر دەسەڵات. ئێمە داوای هاودەنگی نێونەتەوەیی بۆ پشتیوانی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دەکەین و داوا لە حکومەتی بریتانیا دەکەین کۆتایی بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەوڵەتی ئەردۆغان بهێنێت و نەبێتە هاوبەشی تاوانەکان دژی گەلانی سوریا.