داگیرکەران هێرشییان کردە سەر تشرین و شەڕێکی سەخت لە ئارادایە

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی هێرشییان کردە سەر هەرێمی تشرین. لە بەرانبەردا شەڕڤانان لە وەڵامدانەوەی هێرشەکاندان و شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.

هەرێمی تشرین

دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سووریا (NSA) هێرشییان کردە سەر هەرێمی تشرین.

لە دژی ئەو هێرشانە وەک هەمیشە شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی منبج لە کاتی خۆییدا وەڵامی هێرشەکانییان دانەوە. لە ئەنجامی هێرشەکاندا شەڕێکی سەخت لە ئارادایە.