فەرهاد شامی وتەبێژی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک، لێدوانی وەزارەتی بەرگری تورکیای بەدرۆ خستەوە کە وتبوی بەنداوی تشرین لەژێر کۆنترۆڵی چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریادایە دایە.
فەرهاد شامی لەبارەی بەنداوی تشرین و پرۆسەی شەڕی لە هەرێمەکە هەڵسەنگاند.
هەڵسەنگاندنی فەرهاد شامی وەهایە:
"ئەمڕۆ ٢٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ کاتژمێر ١٧:٢٠. ئێمە ئێستا لە بەنداوی تیشرینین. وەک دەزانرێت دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی وەزارەتی بەرگرییەوە بانگەشەی ئەوەی کردووە کە بەنداوی تشرین لە ژێر کۆنترۆڵی چەتە داگیرکەرەکانیدایە. بەڵام وەک دەبینن ئێمە و هەڤاڵانمان لێرەوە لێدوانەکانیان بەدرۆ دەخەینەوە.
دەوڵەتی داگیرکەری تورک کە ماوەیەکی زۆرە هەوڵی جینۆسایدکردنی گەلی ناوچەکە دەدات، بە هێرشەکانی بۆ سەر بەنداوەکە و گوندەکانی دەوروبەری درێژە بە کۆمەڵکوژییەکانی دەدات. ماوەی ٢٠ ڕۆژە شەڕڤانانی هێزەکانی قەسەدە بە هەموو یەکینەکانیانەوە بەرخۆدان دەکەن. شەڕڤانانی یەپەگە، یەپەژە، قەسەدە هۆکاری سەرکەوتنی گەلەکەمان لە دژی داگیرکارییەکان. وەک دەبینین ئەم بەنداوە بە تەواوی لە دەستی هێزەکانی قەسەدە دایە. شەڕەکە لە دەوروبەری گوندی ئەبو قەلقل لە باکووری بەنداوەکەدایە.
ئەمە شەڕە شەڕی بەنداو نییە، بەڵکوو شەڕی هەبوونە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەو لێدوانانە هەوڵی بەرزکردنەوەی ورەی چەتەکانی دەدات. لە ماوەی بەرخۆدانی ٢٠ ڕۆژەدا نزیکەی ٤٥٠ چەتە کوژراون و بەدەیان چەتەش بریندار بوون و بەشێکی زۆر لە ئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان بەدەستی شەڕڤانان تێکشکێنراون. ئێمە لێرەین و لێرە دەمێنینەوە. هەروەها هەڤاڵانمان لێرە بەرەنگاری دەبنەوە و گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن و بەڕۆحێکی فیداکارنەوە پاراستنی گەل و خاکەکەیان دەکەن."