قەسەدە: لە هێرشی چەتەکانی داعشدا ٢ شەڕڤانمان شەهید بوون

قەسەدە ڕایگەیاند لە ئەنجامی هێرشی چەتەکانی داعش لە دێرەزۆر ٢ شەڕڤانیان شەهید بووە.

ڕاگەیاندراوی قەسەدە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکراتیک-قەسەدە بە ڕاگەیاندراوێک شەهید بوونی دوو شەڕڤانیانی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشێکی چەتەکانی داعش لە دێرەزۆروە ڕوویداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە چەتەکانی داعش بەهۆیی ئەو بەتاڵێیە ئەمنییەیی لە ئەنجامی رووخانی ڕژێمی ئەسەد درووستبووە، جموجوڵە تیررۆستییەکانیان زیادی کردووە و دەڵێت: "لە دەرنجامی ئەم دۆخەدا چەتەکانی داعش هەرێمەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەکاتە ئەمانج و هەوڵی لەباربردنی ئارامی و سەقامگیری هەرێمەکە دەدات."

لە بەردەوامی ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "شانە تیرۆرستییەکانی داعش، دوێنی ئێوارە چەندین کاری تیرۆرستییان ئەنجام دا. لە گوندەکانی شارۆچکەی مەرگەدای ڕۆژهەڵاتی دێرەزۆر ئۆتۆمبیلی هێزەکانی دیسپلینی سەربازییان کردە ئامانج. لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بوو.

لە شارۆچکەی سحێلە شانەیەکی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش، ئۆتۆمبیلێکی هێزەکانمان کە لە ئەرکی دەوری سەربازییدا بوو، کرد بە ئامانج و لە ئەنجامدا شەڕڤانێک شەهید بوو.

شانەیەکی دیکەی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بە ئاربی جی وێستگەی ئاوی شارۆچکەی دیبانی کرد بە ئامانج و زیانێکی زۆر بەر وێستگەکە کەوتووە."

لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا جەخت لەوەکراوەتەوە بە زیادبوونی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی هێندەی دیکە مەترسییەکانی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش زیاتر دەبن و ئاماژە کراوە بەوەی هەموو ئەم هێرشانە پەیوەندییەکی ئۆرگانی پێکەوەیان دەبەستێت.