ئیهەدە سەبارەت بە نەخۆشی قورسی زیندانیان هۆشداریدا
لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیهەدە، سەبارەت بە قورسی نەخۆشی زیندانیان فەڤزی، عومەر ئارسلان، جەلال ئەرجان و حاجی ئالاگاش هۆشداری دا لەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
لقی ئەدەنەی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیهەدە، سەبارەت بە قورسی نەخۆشی زیندانیان فەڤزی، عومەر ئارسلان، جەلال ئەرجان و حاجی ئالاگاش هۆشداری دا لەوەی مەترسی لەسەر ژیانیان هەیە.
کۆمیسیۆنی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئەدەنە ڕاپۆرتی خۆی سەبارەت بە زیندانەکانی هەرێـمەکا بڵاوکردەوە.
عەزیز ساری، وتەبێژی کۆمیسیۆنی زیندانیانی لقی ئیهەدەی ئەدەنە، لە ڕێگەی ڕاپۆرتەکەوە ڕایگەیاند؛ ژیانی زیندانیان فەڤزی، عومەر ئارسلان، جەلال ئەرجان و حاجی ئالاگاش لە زیندانی ئەمنی باڵای سولوجای ژمارە ١ دا ڕادەگیردرێن لە مەترسیدایە.
ساری ئەوەشی خستەڕوو، سەرەڕای داواکارییەکان، زیندانیان ڕەوانەی نەخۆشخانە ناکرێن و مەترسی لەسەر ژیانی برایانی ئارسلان زۆرە.
ساری ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە زیندانییە نەخۆشەکان ئازادبکرێن و بانگەوازی لە وەزارەتی دادە کرد.
ساری لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وت: "زیندانییە نەخۆشەکانی ئەدەنە سەبارەت بە مافی تەندروستی خویانەوە ڕووبەڕووی کێشەی گەورە بوونەتەوە و وتی: "لە تورکیا ٤٠٣ زیندان هەیە و زیندانیەکان لە شوێنی زۆر ناگونجدا ڕادەگیردرێن.
ساری باسی لەوەشکرد،کە تا ١ی تەمووزی ٢٠٢٤ توانای زیندانەکان ٢٩٥ هەزار و٣٢٨ کەس بوو، بەڵام ٣٤٢ هەزار و ٥٢٦ کەس واتا زیاتر لە توانای زیندانەکان مروڤ لەوشوێنانە دەستبەسەرن.